حکوومەت لەبارەی مووچە کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ چەند وەزیرێک و لیژنەیەکی پەیوەست بە داهاتی هەرێم، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە کۆ دەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەریەکە لە لیژنەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی، لە بارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆ دەبنەوە، چاوەڕان دەکرێت کۆبوونەوەکە زیاتر راوێژی بێت، لەسەر چەندایەتیی داهاتی هەرێم و چۆنیەتیی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.




