مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (محەممەد ئەمین تەلەعفەری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر (محەممەد ئەمین تەلەعفەری)، پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی هەڤاڵی کۆچکردوو (محەممەد ئەمین تەلەعفەری)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، خوالێخۆشبوو (محەممەد ئەمین تەلەعفەری) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
