٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن: 256 بنكە و هەزار و 667 وێستگە لە دهۆك دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەك ئامادەكارییان بۆ ڕیفراندۆم كردووە و، لە دهۆكیش زیاتر لە 756 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

(عەلی ساڵح بەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە ئێستادا خول بۆ فەرمانبەران كراوەتەوە بۆ رۆژی ریفراندۆم و، لە پارێزگای دهۆكیش زیاتر لە 756 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدان هەیە كە 256 بنكە و هەزار و 667 وێستگە لە سەرانسەری پارێزگای دهۆك بۆ رۆژی ریفراندۆم دەكرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە دهۆك گوتیشی، "لە هەر بنكەیەكی دەنگدان پارێزەرێك وەك بەڕێوەبەری بنكەكە و پێنج تا شەش فەرمانبەریشیان لەگەڵدا دادەمەزرێنین، بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە شێوەیەكی سەركەوتوو بەڕێوە بچێت".

 

كاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار