سەركردەیەكی ئەنەكەسە: یەكیەتیی ئەورووپا پشتگیریی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەكات

دهۆك-KDP.info- دوێنێ چوارشەممە (١٣-٩-٢٠١٧)، شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی سووریا كە پێك هاتبوون لە (ئیبراهیم برۆ) سەرۆكی ئەنجوومەن و (كامیران حاجۆ) سەرۆكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەن و چەند سەركردەیەكی دیكە، سەردانی بارەگای یەكیەتیی ئەورووپایان كرد.
(محەممەد ساڵح)، سەركردە لە نوێنەرایەتیی یەكیەتیی ئەورووپای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "شاندی ئەنجوومەنەكەمان لەگەڵ (باتریك كاستێلۆ) سەرۆكی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ كاروباری دەرەوە و (مایكل میلەر) سەرۆكی یەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و (لارا) نێردراوی یەكیەتیی ئەورووپا لە سووریا و چەندین راوێژكاری دیكە لە یەكیەتیی ئەورووپا كوبووەوە و، چەندین پرس تاوتوو كران و، پشتگیریی خۆیشیان بۆ بەرقەراركردنی ئاساییش لە رۆژئاوای كوردستان نیشان دا".
(ساڵح) گوتیشی، "یەكیەتیی ئەورووپا پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا پێشان دا و، دواتر هەردوو لا چەندین پرسی دیكەیان تاوتوو كردن، بە تایبەت پشتگیریی خۆیشیان بۆ ئێمە و سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی لە سووریادا دەربڕی".
كاروان باعەدری




