٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە و ڕاگەیاندنی پەرلەمانیش داوای ئامادەبوونی ئەندامانی دەکات لە کۆبونەوەی سبەی پێنجشەممەدا.

(ئومێد خۆشناو)، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە سبەی، پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە.''

ئەم لێدوانەی سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە، ئامادەی کۆبوونوەی سبەی پەرلەمان بن، بۆ ئەوەی ڕێژەی یاسایی تەواو ببێت.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار