رەوەندی کورد، داوا لە حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکات پشتگیری لە سەربەخۆیی بکەن

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری کەرنەڤاڵی پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان لە وڵاتی بەریتانیا گوتی، لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا کەرنەڤاڵێکی بۆ سەربەخۆییی کوردستان ساز دەکەن و، لە پەیامیاندا داوا لە حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکەن، پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان بکات.
بڕیارە ١٧ی ئەم مانگە، سەعات١٢:٠٠ بۆ ٢:٠٠ لە بەردەم نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە داونینگ ستریت، بە مەبەستی جەختکردنەوە لە داواکردنی مافی رەوای گەلی کوردستان، کە سەربەخۆییە، کوردانی ئەو وڵاتە لە کەرنەڤاڵی پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان بەشداری دەکەن.
(عیرفان عەزیز) کە سەرپەرشتیاری کەرنەڤاڵی پشتگیرییە لە سەربەخۆییی کوردستان لە وڵاتی بەریتانیا بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوتی، "لەو کەرنەڤاڵەدا ئێمە پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی بەریتانیا دەکەین کە پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان بکەن، دوای ئەوەی ھەرێمی کوردستان ریفراندۆم ئەنجام دەدات."
(عەزیز) دەڵێ، لەو کەرنەڤاڵەدا تەنھا ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە و داوایش دەکەین ئەوانەی بەشداری دەکەن، ئاڵای کوردستان لەگەڵ خۆیاندا بێنن.
بە گوتەی ئەو، کۆمەڵێک گەنج لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و بێ جیاوازی بەو کار ھەڵساون.
بڵند ئیبراھیم




