لە دەڤەری بەڕانەتییدا بانگەشەی ریفراندۆم گەرمە

بەحرکە-KDP.info- لە سنووری ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای ھەولێر بانگەشەی ڕیفڕاندۆم دەستی پێ کردووە و بڕیارە چەندین چالاکی بەڕێوە بچن و بەرپرسێکی ناحیەکەش دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممەی دابێ کەرنەڤاڵی بەحرکە بۆ ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوە دەچێت.
(ھێرش مەلا جەوھەر)، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەڕانەتی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ چەند ڕۆژێکە لە سنووری ناحیەی بەحرکە ئامادەکاری بۆ بانگەشەی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە بە شێوەیەکی فەرمی لە سنووری ناحیەی بەحرکە و دەڤەری بەڕانەتی دەست بە چالاکیی جەماوەری دەکرێت. ئێمە ھەموو ھەوڵێک بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم دەدەین و ئەندام و جەماوەری پارتیمان ئاگادار کردووتەوە، لەگەڵ جەماوەری لایەنەکانی دیکە بەبێ ھیچ درۆشمێکی حزبی بەشداریی کەڕنەڤاڵی ڕیفڕاندۆم بکەن.''
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەڕانەتی پارتی دەشڵێت: ''بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێوڕەسمێک لە سەنتەری شارەدێی بەحرکە بەڕێوە بچێت و تێیدا سەدان کەس بەشداری دەکەن، ڕۆژی یەکشەممەی داھاتووش کەرنەڤاڵێکی جەماوەری لە یاریگای بەحرکە ئەنجام دەدرێت و چەندین چالاکی لە چوارچێوەی کەرنەڤاڵی بەرەو ڕیفڕاندۆمدا پێشکەش دەکرێن.''
قائید میرۆ




