٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی لەگەڵ پێكهاتە و لایەنەكانی كەركووكدا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  بەرپرسی لقی سێی پارتی لە كەركووك ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گوێگرتن لە داواكارییەكانیان، لە نزیكەوە لەگەڵ چینوتوێژەكان و پێكهاتە و لایەنەكانی كه‌ركووكدا كۆ دەبێتەوە.

(د. محەممەد خورشید)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند، سه‌ردانی (سەرۆك بارزانی) بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بۆ كەركووك بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ لەگەڵ هەموو پێكهاتە و لایەنەكاندا، ''لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی خۆی پێیان دەگه‌یێنێ و لە نزیكیشەوە گوێ لە داواكاریی پێكهاتەكانی ئه‌و شاره‌ دەگرێت، بۆ ئەوەی ئەو بابەتانەی كە پێویستیان بە گفتوگۆ و دڵنیاییبەخشین هەیە، لەگەڵیاندا باسیان بكات."

شیاوی ئاماژه‌یه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمه‌یشه‌، له‌و سه‌ردانه‌یدا، شاندێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم یاوه‌ریی ده‌كه‌ن.

(خورشید) گوتی، "لە چەند مانگی پێشوودا پێكهاتە و لایەنەكانی شاری كەركووك داوایان كرد چاویان بە (سەرۆك بارزانی) بكەوێت، بۆیە ئەمڕۆ ئەو دیدارە رێك خراوە و جەنابی (سەرۆك بارزانی)ـیش پێی خۆش بوو دیدارەكە لە شاری كەركووك بێت".


نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار