پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە هەولێر كۆ دەبنەوە

هه‌ولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، ئه‌مڕۆ سێشەممە لە هەولێری پایته‌خت کۆ دەبنەوە و، كاراكردنەوەی پەرلەمان و ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد و ئەنجامدانی گشتپرسی ده‌خه‌نه به‌ر باسه‌وه.
کۆبوونەوەی ئه‌م سێ هێزه سیاسییه پێكه‌وه، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئەنجام دەدرێت.
دوێنێ دووشه‌ممه‌ش، شاندی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆران‌دا كۆ بووه‌ته‌وه.
به گوته‌ی گوته‌بێژی یه‌كێتی(سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره)، به‌شداریی شاندێكی گۆڕان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه.




