٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر ئاهەنگێک بۆ سەربەخۆیی بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەممەی دابێ لە پارکی شانەدەر ئاھەنگی سەربەخۆییی کوردستان ساز بکرێت، کە تێیدا چەند گوتارێک پێشکەش دەکرێن و ھونەرمەند (ئاوات بۆکانی)ش گۆرانی دەڵێت.

(نەجمەدین حەسەن)، یەکێک لە ڕێکخەرانی کەرنەڤاڵی نەوەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم ئۆتێل زەیتونە ٢٠ پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و٢٠ پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و٢٠ زیندانیی سیاسی و٢٠ نەوەی نوێ و ٢٠ کەس لە پێکھاتە و نەتەوەکان بە جلی خۆیانەوە ئامادە دەبن، ئامانجیش لەمە ئەوەیە کە لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ئێستا خەبات بۆ سەربەخۆیی کراوە. ئەوانە بە پیادە دێن بۆ چایخانەی مەچکۆ و دواتر دەچنە بەردەم پارکی شانەدەر. سەعات ٥:٣٠ خولەکیش ئاھەنگێک بۆ سەربەخۆییی کوردستان بۆ ھونەرمەند (ئاوات بۆکانی) ساز دەکرێت .

(نەجمەدین حەسەن) گوتیشی: ''ھەر لەو کەرنەڤاڵەدا پارێزگاری ھەولێر گوتاری دەبێت و لایەنە سیاسییەکانیش گوتاری خۆیان دەبێت، دواتر کوڕی شەھید (ھوجام سوورچی)، وەکو بنەماڵەی شەھید، گوتەی دەبێت.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار