پێشمەرگە ١٧ تیرۆریستی دیکەی داعشیان کوشت

تەلەعفەر-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر گوتی، ئەمڕۆ ١٧ چەکداری داعش کە دەیانویست لە ساترەکانی ھێزی پێشمەرگە دەرباز بن و بچنە سووریا، کەوتنە کەمینێکی ھێزی پێشمەرگەوە و سەرجەمیان کوژران.
(سەمەردار زێباری)، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ لە بەردەوامی ھەڵاتنی چەکدارانی داعشدا لە میحوەری تەلەعفەر ١٧ چەکداری داعش، کە سەرجەمیان بیانی بوون، دەیانویست خۆیان لە ساترەکانی ھێزی پێشمەرگە بدەن و دەرباز بن بۆ سووریا و خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەر زوو پێی زانین و کەوتنە کەمینێکی ھێزی پێشمەرگەوە و ١٥یان کوژران و دوویشیان خۆیان تەقاندەوە.''
(سەمەردار زێباری) گوتیشی: ''ھێزی پێشمەرگە لەو شەڕەدا بێزیان بووە و لاشەی چەکدارانی داعشیش لەبەردەستی ھێزی پێشمەرگەدایە.''
بڵند ئیبراھیم




