مەحموود محەمەد لە سانپترسبورگ ئەنیستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسیی بەسەر کردەوە

ڕووسیا-KDP.info- (مەحموود محەمەد)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ لە سانپترسبورگ ئەنیستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسیی بەسەر کردەوە و باسی لە گرینگی دیالۆگی کولتووری و شارستانی نێوان میللەتان کرد و جەختی لەسەر کاراکردنی بەشی کوردۆلۆژی کردەوە.
دوای ئەوەی لە ٩ی سێپتامبەردا (مهحموود محهمهد)، ئهندامی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک، کە پێک هاتبوون لە (د. سالار عوسمان) و (تهحسین دۆڵهمهری) سهردانی (ماڵی كلتووریی كوردی- سانپترسبورگ)یان له ڕووسیا كرد، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە سەردانێکدا بۆ شاری سانپترسبورگ، ئەنیستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسییان بەسەر کردەوە و لە لایەن هەریەک لە خاتوو (ئیرینا پاپۆڤا فیۆدۆرۆڤنا)، سەرۆکی بەشی دەستنووس و بەڵگەنامە و (زارا ئێلیڤا) سەرۆکی بەشی کوردۆلۆژیی ئەنیستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسییەوە پێشوازییان لێ کرا و یەکە یەکەی بەشەکانی ئەنیستیتۆکەیان بەسەر کردەوە.
لەو دیدارەدا (مەحموود محەمەد) باسی لە گرینگی دیالۆگی کولتووری و شارستانی نێوان میللەتان کرد و جەختی لەسەر کاراکردنی بەشی کوردۆلۆژی کردەوە. هەر لەم بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆکی ئینیستیتۆکە شاندی کوردستانی بە ژمارەیەک دەستنووس و بەڵگەنامەی کۆنی کوردان، کە لە ئەرشیڤی ئینیستیتۆکە پارێزراوە، ئاشنا کرد. لای خۆشیەوە (مەحموود محەمەد) هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی ئینیستیتۆ خواست و لە دەفتەری یادگارییەکاندا سەرنجی خۆی یاداشت کرد.
(مەحموود محەمەد) ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە وتارێکیدا بۆ ڕێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی (كلتووریی كوردان) له سانپترسبورگ ڕۆڵ و پشتیوانیی کوردانی تاراوگەی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان بەرز نرخاند و بارودۆخی کوردستان و ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستانی بۆ ئامادەبووانی ڕێورەسمەکە شی کردەوە.




