به‌رده‌ڕه‌شیش کەرنەڤاڵ ساز دەدا

به‌رده‌ڕه‌ش-KDP.info- بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر، بڕیارە ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشەممە، له شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ پشتگیریی له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، سەرپەرشتیکارەکەشی دەڵێت، لە پێناو دووبارەنەبوونەوەی ئەنفال و کیمیاباران هەمووان دەڵێین (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی.
له 5ـی ئه‌م مانگه‌وه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌رگاى هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفرەندۆمى بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان واڵا كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كوردستانیان له زۆربەى شار و شارۆچکەکانی هه‌رێمى كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگیان ساز داوە، قەزای بەردەڕەشیش ئەم ئیوارەیە کەرنەڤاڵێک ساز دەکات.
(میقداد كاكل سلێمان) به‌رپرسى ناوه‌ندى چالاكى و پێگه‌یاندنى لاوان و سه‌رپه‌رشیارى كه‌رنه‌ڤاڵى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ڕیفرەندۆم له به‌رده‌ڕه‌ش، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "بڕیار وایە سەعات 4ی ئەم ئێوارەیە، له نێو یاریگاى وه‌رزشیى شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش، به ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆرى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان، كه‌رنه‌ڤاڵێكى گه‌وره له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ڕیفرەندۆم بۆ پشتگیریكردن له سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ئه‌نجام بده‌ین".
(كاكل) دەڵێت، "ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موو كوردێكه خۆى بۆ رۆژى 25 ى 9 ئامادە بکات تاوەکو بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان بدات"، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، کە گەلی کوردستان بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە، قوربانی گیانی و ماددییان بۆ ئەو رۆژەداوە، کە سەربەخۆ بن، گوتیشی: "ئه‌مڕۆ ئێمه‌ى خەڵكى سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش پشتگیریى خۆمان بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، دەڵێین (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان و ئیدى به‌سه ژێرده‌ستى و جینوساید و كیمیابارانكردن و ئه‌نفال".
نه‌شوان به‌رزنجى




