لە شارۆچکەی سۆران کەرنەڤاڵێکی فراوان ساز دەدرێ
__2017_09_11_h11m4s35__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- وا بڕیارە، بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر، كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ پشتگیریی له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان لە شارۆچکەی سۆران به‌ڕێوه بچێت.
له 5ـی ئه‌م مانگه‌وە له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه و هەندێکی وڵاتانی جیهان، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان ده‌ستی پێ كردووه و تا 22ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كوردستانیان به ئاهه‌نگ و خۆشی، خۆیان بۆ ئه‌و رۆژه مێژووییه ئاماده ده‌كه‌ن، كه بڕیار وایه له 25/9ـدا بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بده‌ن.
(كرمانج عێززه‌ت) قایمقامی شارۆچكه‌ی سۆران بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئیداره‌ی سۆران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كات، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیار وایه ئه‌مڕۆ بۆ پشتگیری له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كه‌رنه‌ڤالێكی جه‌ماوه‌ری له سه‌نته‌ری شاری سۆران به‌ڕێوه بچێت.
(كرمانج عێززه‌ت) دەڵێ، "ئه‌ركی ئێمه زیاتر ئاماده‌كردنی زه‌وینه‌یه بۆ رۆژی ریفراندۆم، دابینکردنی ئاسایش، دانانی سندووقی ده‌نگدان و ئاماده‌كردنی خه‌ڵكه بۆ ئه‌و شوێنانه، ئه‌وه كاری ئێمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و رۆژه به ته‌واوه‌تی ئاماده بین".
رابین شێروانی




