لایه‌نه كوردستانییه‌كان له كه‌ركووك كۆ ده‌بنه‌وه

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسى لقى سێى پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یێنێت، بۆ پرسى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان حیزبه كوردستانییه‌كانى شاره‌كه به‌رێوه ده‌چێت.
ڕۆژی 7ی مانگی حوزەیرانى ئه‌مساڵ، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەگەڵ (سه‌رۆك بارزانی)دا کۆ بوونەوە و بڕیاریان دا، ڕۆژی 25ی ئەیلوول، ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێمدا ئەنجام بدرێت. كۆمسیۆنیش له رۆژى 5ى مانگى 9 ه‌وه بۆ ماوه‌ى 18 رۆژ ده‌رگاى واڵا كردووه بۆ ئه‌نجامدانى بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌نجامدانى ڕاپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆییى هه‌رێمى كوردستان.
(د. محه‌ممه‌د خورشید) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند، كه بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى حیزبه كوردستانییه‌كان، له باره‌گاى سه‌ركردایه‌تیى حیزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان به‌رێوه بچێت.
پێوه‌ست به ئامانج و ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه (مه‌حه‌ممه‌د خورشید) گوتى: ''هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆم ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت، چونكه تاوه‌كو ئێستا ده‌بینین له شارى كه‌ركووك لایه‌نه سیاسییه‌كان جۆرێك له ساردییان پێوه دیاره، جگه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه و له گۆڕه‌پانه‌كه ئازایانه كار بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ده‌كه‌ن و به‌جۆشه‌وه ده‌ستیان كردووه به بانگه‌شه‌ى سه‌ربه‌خۆیی.''
پارێزگاى كه‌ركووك رووبه‌رێكى فراوانى خاكى باشووری كوردستان پێك دێنێت و دانیشتووانه‌كه‌ى به‌پێى ئامارێكى ساڵى 2014، زیاتر له 900 هه‌زار كه‌س ده‌بن، كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشوور كلدان به‌یه‌كه‌وه له‌و شاره ده‌ژیێن.
نەشوان بەرزنجی




