کۆمسیۆن، فۆرمی خۆراک له مه‌رجه‌كانی لاده‌دات

ھەولێر-KDP.info- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ڕایگه‌یاند، لە گفتوگۆی بەردەوامدان له‌باره‌ی کێشەی فۆرمی خۆراک و لەم دوو رۆژەدا چارەی دەکەن.
کێشەی فۆرمی خۆراک کە وەکو مەرج بۆ دەنگدەرانی کوردانی تاراوگە دانراوە. هێشتا چارە نەکراوە و، وه‌ك بەڕێوبەری گشتیی لە کۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان (کاروان جەلال)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەو کۆمپانیایەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدانی دروست کردووە، ده‌ڵێ کاتی کەم لە بەردەستدا ماوە بۆ چاره‌كردنی ئه‌م گرفته، به‌ڵام ھەوڵه‌كان به‌رده‌وامن تا هیچ كوردێكی باشوور له مافی ده‌نگدان بێبه‌ش نه‌بێ.
(کاروان جەلال) هاوكات ئاشكرای ده‌كات كه، له‌وه‌ته‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ به‌شداری راگه‌یێندراوه، ''ته‌نیا دووھەزار کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە، ئەمەش رێژەیەکی زۆر کەمە و ئەگەر ئەو کێشەیە چارە نەکرێت، خەڵکێکی زۆر بێبەش دەبن لە دەنگدان.''
(جووتیار عادل) ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنیش، جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه، ئێستا ھەوڵی ئەوە دەده‌ن بەڵگەنامەیەکی دیکەی عێراقی لە شوێنی فۆرمی خۆراك دابنرێت وەک ناسنامەی عێراقی.
ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوت، ''لەم یەک دوو رۆژەدا ئەو کێشەیه چاره دەکرێت و كۆمسیۆنیش نایه‌وێ تاراوگه‌نشینان له ده‌نگدان بۆ بڕیاردان له مافی چاره‌نووس بێبه‌ش ببن.''
بڵند ئیبراھیم




