حەشدی شەعبی ھەوڵی لادانی سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێوبەری ناحیەی مەندەلی دەدات
__2017_09_10_h19m2s42__HK.jpg)
مەندەلی-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی قەزای خانەقین دەڵێت، ئێستا دۆخی مەندەلی ئارام بووەتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی ھەوڵی لادانی سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێوبەری ناحیەی مەندەلی دەدات، بۆیە پێویستە کورد ئاگادار بێت.
(ڕەفعەت مورادئاغا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ لە مەندەلی بشێوی دروست کرا و دواتر بەرپرسانی باڵا چوونە ناوچەکە و کێشەکە کۆتایی پێ ھات، ئێستا بەرپرسێکی فیرقەی پێنج و کەسایەتییەکی ناوچەکە لە ھەوڵی ئەوەدان خەڵک ھان بدەن، بۆ ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێوبەری ناحیە لە پۆستەکانیان لابدرێن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە، چونکە گەر ئەو دوو بەرپرسەی کورد لابدرێن، ئەوکات کورد لە مەندەلی نامێنێت.''
(ڕەفعەت مورادئاغا) گوتی: ''پێویستە کورد ئاگادار بێت و شکەست بەو ھەوڵە بێنێت و ڕێگریی لێ بکات، چونکە ناکرێت ئەو دوو بەرپرسە لە پۆستەکانیان لابدرێن.''
(ڕەفعەت مورادئاغا) گوتیشی: ''ئێستا بەرپرسانی کورد و لایەنەکانی ناوچەکە لە کۆبوونەوەدان بۆ چارەکردنی کێشەکە، چونکە ئێستا دۆخەکە ئارام بووەتەوە و ڕەنگە سبەی ھەموو شتێک ڕوون ببێتەوە.''
بڵند ئیبراھیم




