٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێکخراوێکی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ، ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی ڕزگاربووانی ئێزدی نیشان دا

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگایی دهۆک دەڵێت، ئەمڕۆ سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی لە شاری فرانکفۆرت و سەرۆکی بەشی هاوکاریی مرۆڤایەتیی هەمان ڕێکخراو سەردانی نووسینگەکەیان کرد و بریاریان دا هاوکارییان بکەن.

(حسێن قائیدی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ڕێکخراوەکە بڕیاری دا بە هەموو شیوەیەک هاوکاریی ڕزگاربووانی کوردانی ئێزدی بکات، ئەوانەی لە چنگی داعش ڕزگار بوون و جاریکی تر گەڕاونەتەوە نێو کۆمەلگەی ئاسایی، بەتایبەت بۆ ئاسانکردنەوەی کارەکانیان لە فەرمانگە حکوومییەکاندا.''

بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک گوتیشی: ''چەندین پرسی گرێدراو بە ڕزگاربووانەوە تاوتوێ کران، بەتایبەت چۆنییەتی هاوکاریکردنیان لە هەموو ڕوویەکەوە و چۆنییەتیی ڕزگارکردن و پێشوازیکردنیان.''

نووسینگەی ڕفێننراوانی کوردانی ئێزدی سەر بە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمە، لە دوای ٣ ئابی ٢٠١٤ەوە هاتووەتە دانان بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی، ئەوانەی کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە لە شنگال کەوتبوونە دەستی داعش و تا ئێستا بە پێی دوایین ئاماری ئەو نووسینگەیە زیاتر لە ٣١٠٠ کەس ڕزگار کراوان و ٣ هەزاریش کەسیش ماون، کە ڕزگار بکرێن.

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار