٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   ئەندامێکی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس دەکرێت.

(ھاوکار محەمەد)، ئەندامی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەعات ٢:٣٠ خولەک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، (مەسعوود بارزانی) کۆ ببێتەوە.''

(ھاوکار محەمەد) گوتیشی: ''لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە چەند تەوەرێک دەکرێت، لەوانە ئەو دیدارانەی لە ماوەی ڕابردوودا لەبارەی پرۆسەی ڕیفراندۆمەوە  ئەنجام دراون و ئەو بڕیارانەی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم داونی و ئەگەری ئەوە ھەیە، ئەگەر بە گونجاو زانرا، شاندێک دروست بکرێت بۆ سەردانی وڵاتان.''

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار