٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئاكرێ گەورەترین كەرنەڤاڵ بۆ پشتگیریكردن لە ڕیفراندۆم بەڕێوە دەبرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاكرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری ھونەری و ڕۆشنبیریی ئاكرێ دەڵێت، ھەموو ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی گەورەترین كەرنەڤاڵ بۆ پشتگیریكردن لە پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییی كوردستان كراوە و، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.

(كاوە زوھێر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە ئەمڕۆ سەعات ٧ی ئێوارە لە (سەرێ گری)، لە شاری ئاكرێ، گەورەترین كەرنەڤاڵ بۆ پشتگیریكردن لە پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییی كوردستان بەڕێوە بچێت، كە كەرنەڤاڵەكە ھاوشێوەی ئاھەنگی جەژنی نەورۆز دەبێت و، خەڵكی ئاكرێ بە مەشەخڵی ئاگرەوە دەچنە سەر چیای ئاكرێ بۆ قەڵای دێرینی ئەو شارە و لەوێ بە دەنگی بەرز دەڵێن (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم.''

(زوھێر) گوتیشی: ''ھەر لەو كەرنەڤاڵەدا بە ھەزاران ئاڵای كوردستان ھەڵدەدرێن و كۆنسێرتێكی جەماوەرییش بۆ ھونەرمەند (بورھان زێباری) ساز دەكرێت و تێیدا شیعری نەتەوەیی پێشكەشی جەماوەر دەكات.

بەڕێوەبەری ھونەری و ڕۆشنبیریی ئاكرێ دەشڵێت: ''ئاكرێییەكان دەیانەوێت نازناوی پایتەختی ڕیفراندۆم بۆ شارەكەیان وەرگرن، ھەر بۆیەیش ئامادەكاریی زۆر باشیان بۆ ئەو كەرنەڤاڵە كردووە''
.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار