٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خەبات و باڵەكایەتی چەندان چالاكی بۆ ریفڕاندۆم بەڕێوە دەچن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە دەڤەری باڵەكایەتی چەندین چالاكی بە بۆنەی نزیكبوونەوە لە پڕۆسەی ریفڕاندۆم ئەنجام بدرێن و، لە سەنتەری شارۆچكەی خەباتیش كەرنەڤاڵی بەڵێ بۆ ریفڕاندۆم بەڕێوە دەچێت.

(تەھا ناوەندی)، كارگێڕی لقی ٢٦ـی پارتی لە چۆمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ریفڕاندۆم بە ئەركێكی نیشتمانی دەزانین و، لە سنووری دەڤەری باڵەكایەتییش وەك شار و شارۆچكەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان دەست بە بانگەشەی ریفڕاندۆم كراوە، بەڵام ئێمە خۆمان ئامادە كردووە لە رۆژانی داھاتوودا بە شێوەیەكی گەرموگوڕتر بچینە نێو پڕۆسەی بانگەشەكردن بۆ ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی و، لەو بارەیەوە چەندین چالاكی لە سنووری باڵەكایەتی و شارۆچكەی چۆمان بەڕێوە دەچن".

لای خۆشیەوە (یووسف شێخانی)، ئەندامی لیژنەی ناوچەی خەباتی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بڕیارە لە سەنتەری شارۆچكەی خەبات كەرنەڤاڵی ریفڕاندۆم ئەنجام بدرێت و تێدا جەماوەری خەبات پشتیوانیی خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیێنن، جگە لەوەیش بەردەوام بانگەشە و چالاكی بۆ ریفڕاندۆم لە سنووری شارۆچكەی خەبات بەڕێوە دەچن".

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار