لالش له كوردستان و له ئه‌ڵمانیا: بەدیلی کوردستان‌مان نییە

دهۆک-KDP.info- بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، بە ئامادەبوونی كه‌سایه‌تیی ڕۆشنبیر و سیاسی و کۆمه‌ڵایەتی، هه‌روه‌ها سەرجەم بنکەکانی لالش لە ناوچەی ئێزدییان، پشتیوانیی خۆیان بۆ ریفراندۆمی هەرێم دووپات كرده‌وه.
(جەعفەر سمۆ) بەرپرسی راگەیاندنی بنکەی لالش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''ئێمە رامانگەیاندووه و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه جگە لە کوردستان هیچ جێگایەکی ترمان نییە و به‌هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئەم پرۆسە نشتیمانییە ده‌کەین.''
ئه‌و به گرینگی ده‌بینێ و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ''دەبێت''، ئێزدی دوو جار پشکداری ئەم پرۆسە بن و ڕوونی كرده‌وه ''کاتێک ئێزدی ئاوارە بوون، کوردستان بوو بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی ئێزدییانی کرد. ئینجا جیا له‌وه‌ی هاوخوێن و هاونیشتیمانی یه‌كدین، ناکرێت ئێزدی له وا قۆناغێكی چاره‌نووسسازدا، مەغدووریەت و بڕیاردان له چارەنووسی خۆیان تێکەڵی یەکدی بکەن، دەبێت ئێزدی هۆشیار بن و ئێستا ئه‌وكاته‌یه كه ده‌بێ چارەنووسی خۆیان دیار بکەن.''
(سمۆ) هه‌روه‌ها گوتی ''ناکرێت هەندێک لایەن لالش و شنگال لە یەکدی جیا بکەنەوە.''
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌راسیمه‌دا، له شاری بیفێڵدی ئه‌ڵمانیایش، ڕه‌وه‌ندی كوردانی ئێزدی و موسڵمان، له كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریی فراواندا، پشتگیریی خۆیانیان بۆ ده‌نگدان به به‌ڵێ بۆ ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا، بنكه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی لالش له‌و وڵاته. وێرای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه، ده‌بێ ئێزدی به‌شداریێكی كارایان هه‌بێ له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ڕاپرسیدا، ڕایانگه‌یاند، ''به‌شداری و ده‌نگدان به به‌لێ، به واتای كۆتایی كۆی نه‌هامه‌تی و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی دووچاری ئێزدییان بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی حكوومه‌ته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عێراق.''
کاروان باعەدری




