پێکهاتەکانێ دەشتی نەینەوا، پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆم راگه‌یاند

تلسقوف-KDP.info- پێکهاتەکان و حزبە کوردستانییەکانی دەشتی نه‌ینه‌وا، ئاهه‌نگی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستانیان لە شاره‌دێی تلسقوفی سەر بە شارۆچكه‌ی تلکێف گێڕا.
(یووسف یەلدا) کەسایه‌تیی ناوچەکەیە و یەکێک لە رێکخەرانی ئاهەنگەکەی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یه بۆ پشتگیری بۆ ریفراندۆم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''هەموو پێکهاتەکان و حزبە کوردستانییەکانی دەشتی نەینەوا، پشتگیریی خۆیان بە ئاهەنگێکی گەورە ڕاده‌گه‌یێنن و، هەموویان بە جۆشەوە بریاریان دا به‌شداری لەم پرۆسە چارەنووسازەدا بكه‌ن.''
لە ریفراندۆمەکەی هەرێمدا، ناوچەکە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش به‌شداری دەکەن، ئەمەش پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌كانی دڵخۆش كردووه.
(یووسف یەلدا) گوتی ''پێکهاتەکان و حزبە کوردستانییەکان لە دەشتی نەینەوا، جەختیان لەوە کرده‌وە كه تەنیا گەڕانەوەی ئه‌م ناوچانه بۆ سەر هەرێم، زامنی پاراستنی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی.''
دوێنێیش لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی دەشتی نەینەوا لە شارۆچكه‌ی شێخان كۆ بوونه‌وه و، بریاریان دا، به‌شداری له ریفراندۆمدا بکەن و ده‌نگیان به‌ڵێیه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
کاروان باعەدری





