٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوردانی نۆرویژ بۆ پشتگیریکردن لە ریفراندۆم ئاھەنگ دەگێڕن

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info-  وا بڕیارە، ئەمڕۆ شه‌ممه‌، کوردانی وڵاتی نۆرویژ لەبەردەم پەرلەمانی ئه‌و وڵاته‌دا کەرنەڤاڵێكی گه‌وره‌ به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌ بۆ پشتگیریکردن لە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییی کوردستان ساز بکەن.
 
(عەدنان موختار) لە لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئۆسلۆ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "وه‌ك بڕیارە ئه‌م دوانیوەڕۆیه‌ لە پایتەختی نۆرویژ کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری، له‌به‌رده‌م پەرلەمانی نۆرویژ بەرێوە بچێت، مەبەست لەو کەرنەڤاڵەش پشتگیریکردنە لە سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان.''
 
(موختار) چاوەێێ دەکات ڕێژه‌یه‌كی زۆری كوردانی  نۆرویژ بەشداری لەو کەرنەڤاڵەدا بکەن و، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ''تەکید لەوە ده‌کەنەوە کە لە 25/9 بە بەڵێ دەنگی خۆیان دەدەن، بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیی رابگەیێنێت.''
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار