کوردانی قیرغیزستان پشتگیریی ریفراندۆم دەکەن

دهۆک-KDP.info- تا دێت پشتیوانیکردنی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی فراوانتر دەبێت و، کوردانی وڵاتی قیرغیزستانیش، پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
(رەمەزان سەعیدۆڤ) سەرۆکێ یه‌كێتیی کوردانی قیرغیزستان و جێگری کۆنگرەی کۆمەڵە کوردانی نێونەتەوەیی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''کوردانی دەرەوە بە خۆشحاڵییەوە و بە پەرۆشەوە له رەوشی کوردانی باشوور ده‌ڕوانن و، پێمان وایه كه ریفراندۆم و سەربەخۆیی ئه‌و رێگایەیه به هۆیه‌وه بە جیهان بڵێین ئەمە ناسنامەی ئێمەیە؛ بە هەموو شیوەیەکیش پشتگیریی ئەم پرسە دەکەین.''
لە (7) حزیرانی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکاندا و بە سەرپەرشتیی (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بریار درا لە 25ی ئەم مانگەدا ریفراندۆم بۆ سەر بەخۆییی باشووری کوردستان ئه‌نجام بدرێ.
(رەمەزان سەعیدۆڤ) ده‌ڵێ، ئەوان بە ئاهەنگ و چالاکی و فێستیڤاڵ پشتیوانیی ریفراندۆمی هەرێم دەکەن و، په‌یامیان بۆ جیهان ئه‌وه ده‌بێ كه، گەلێکی خاوه‌ن خەبات و قوربانیێكی زۆر هێشتا وڵاتی نییە و، مافی خۆیه‌تی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و ده‌وڵه‌ت و ئاڵای خۆی هه‌بێ.
(سەعیدۆڤ) دەشڵێت، ''ئێستاكه كه ئەم دەرفەتە بۆ کورد رەخساوە و، دنیاش پشتگیری لێ ده‌كات، ئێمەش بۆ راگەیاندنی ئه‌و دەوڵەته هەرچی له ئه‌ستۆمان بێ ده‌یكه‌ن.''
کاروان باعەدری




