له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا، گه‌شتوگوزار ده‌بێ به یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی داهات

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باوه‌ڕی وایه كه له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا گه‌شتوگوزار ده‌بوژێته‌وه و، ده‌بێته یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی داهات.
(نادر ڕۆستى) له نووسینێكدا كه وێنه‌یه‌كى داوه به ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ى گرینگیی گه‌شتوگوزاره‌وه له ده‌وڵه‌تى چاوه‌ڕوانكراوی كوردستاندا پێی وایه، له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا گه‌شتوگوزار ده‌بوژێته‌وه، بۆیه ده‌ڵێ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه دوای سه‌ربه‌خۆبوون، گه‌شتوگوزار ده‌بێته یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی داهات، به‌ڵام تاكو پاشكۆی عێراق بێ له‌م ده‌سه‌ڵاتانه و له‌م داهاتانه بیبه‌ش ده‌بێ.
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند خاڵێكی هێناوه‌نه‌ته به‌رباسه‌وه كه له بێده‌وڵه‌تیدا، به‌گوێره‌ی پێویست كه‌رتی گوشتوگوزار گه‌شه ناكات كه ئه‌مانه‌ن:
1- نابین به ئه‌ندامی رێكخراوی گه‌شتوگوزاری جیهان و هیچ سوود له توانای رێكخراوه‌كه وه‌رناگرین.
2- نابین به خاوه‌ن كۆمپانیای فرۆكه‌وانی و ئاسمانه‌ڕێی كوردستان.
3- سه‌روه‌ریی فرۆگه‌كانمان به‌ده‌ست حكوومه‌تی عێراق ده‌مێنێته‌وه و داهاتی فرگه‌كان به‌شی زۆری بۆ عێراق ده‌ڕوات.
4- ناتوانینن خاوه‌ن ڤیزای تایبه‌ت به گه‌شتیاران بین و داهاتمان لێی ده‌ست بكه‌وێت.
5- عێراق به ناوچه‌یه‌كی نائارام و شه‌ڕ ناسراوه، بۆیه گه‌شتیاری زۆربه‌ی وڵاتان گه‌شت بۆ عێراق ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌زانن كوردستان به‌شیكه له عێراق، گه‌شتی كوردستانیش ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
6- له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا ده‌یان كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتیاریی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا متمانه‌یان نییه بۆیه سه‌رمایه‌كانیان ناهێنن بۆ ناوچه‌كه.
7- تاكو ئێستا شوێنه‌واری كوردستان سه‌ر به عێراقه و زۆرجار ناتوانن بریاری پێویست وه‌ربگرن بۆ به گه‌شتیاریكردن و وه‌به‌رهێنانی شوێنه‌واره‌كان، به‌ڵام له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
8- له ده‌وله‌تی كوردستاندا به ناوی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌توانین به‌شداریی چالاكییه‌كانی گه‌شتوگوزاری جیهان بكه‌ین و، جوانتر و باشتر شوێنه‌كانی گه‌شتیاری به كۆمپانیاكانی جیهان بناسێنین و متمانه‌ی گه‌شتكردنیان پێبده‌ین. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه و چه‌ندان هۆكاری تر، ده‌ڵێین به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
نەشوان بەرزنجی




