٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمشەو هەولێر ئاهەنگ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەگێڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمشەو لە شاری هەولێردا بڕیارە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ پاڵپشتیکردن لە ریفراندۆم ئەنجام بدرێ، کەرنەڤاڵەکە سەعات ٩ی شەو دەبێ و ئاهەنگ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەگێڕدرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ببرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاری دا، ئەمشەو لە سەعات ٩ی شەودا کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ پاڵپشتیکردن لە ریفراندۆم لە شەقامی ئیسکانی هەولێردا بەرێوەدەچێ، لە کەرنەڤاڵەکەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن.
سەرچاوەکە گوتیشی، سەرجەم چین و توێژەکانی هەولێر لەو کەرنەڤاڵەدا بەشداردەبن و گوتار دەخوێندرێتەوە و ئاهەنگیش ساز دەدرێ، لە کەرنەڤاڵەکەدا خەڵکی هەولێر بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی ئاهەنگ دەگێڕن.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار