٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حزبە کوردستانییەکان لە دەشتی نەینەوادا پاڵپشتیان بۆ ریفراندۆم دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

دەشتی نەینەوا-KDP.info- ئەمڕۆ حزبە کوردستانییەکان لە دەشتی نەینەوادا پاڵپشتیان بۆ ریفراندۆم دەربڕی و راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بۆ ئەو مەبەستە بڵاو کردەوە.

هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، حزبی شوعی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و سێ پارتی دیکەی کلدانی، لە بارەگای یەکێتیی لە قەزای شێخان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەیش راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بۆ پاڵپشتی کردن لە ریفراندۆم راگەیاند.
لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەدا سەرجەم لایەنەکان دووپاتیان لەوە کردەوە کە بە جیددی پاڵپشتی لە ریفراندۆم دەکەن، هەروەها بڕیاری پێکهێنانی ژوورێکیان دا بۆ بەڕێوەبەردنی ریفراندۆم لە دەشتی نەینەوا دا.

کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار