شاندێکی پەرلەمانی کوردستان پەیامی کوردستانیان دایە بەرپرسانی فینلەندا

فینله‌ندا-KDP.info- شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، (د. جه‌عفه‌ر ئیمێنكى) له وڵاتى فینله‌ندایه، ئه‌ندامێكى شانده‌كه‌ش ڕایده‌گه‌ینێت، له سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و یارمه‌تیى ئاواره‌كان و ڕزگاربووانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش و په‌یامى گه‌لى كوردستانیان به به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، (ته‌حسین ئیسماعیل دۆڵه‌مه‌رى)، پەرلەمانتارى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى شاندى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ وڵاتى فینله‌ندا، ڕاگەیاند: ''شانده‌كه‌مان به سه‌رۆكایه‌تیى جێگرى سه‌رۆكى پەرلەمان، (د. جه‌عفه‌ر ئیمێنكى) و ئه‌ندامه‌تى به‌نده له فراكسیۆنى پارتى و (ئه‌بووبه‌كر هەڵه‌دنى) له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر داوه‌تى پەرلەمانى فینله‌ندا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و وڵاته، بڕیار بوو هه‌ردوو پەرلەمانتار (سالار مه‌حموود) له فراكسیۆنى سه‌وز و ( باپیر كامه‌لا) له فراكسیۆنى ئاراسته‌ى سێیه‌میش له‌گه‌ڵمان بوونایه، به‌ڵام له‌به‌ر بوونى كێشه‌ى ڤیزا نه‌یانتوانى یاوه‌رمان بن، بۆیه ئێمه له ڕۆژى یه‌كه‌م، كه ڕۆژى سێشه‌ممه گه‌شتین، له شارى هێلسنكیى پایته‌ختى فینله‌ندا له‌گه‌ڵ به‌شێك له پەرلەمانتاران و حزبى ئۆپۆزیسیۆن و حزبى سۆسیال دیموكرات و سه‌رۆكى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌مان حزب كۆ بووینه‌وه و كۆمه‌ڵێك دیدارى باشمان ئه‌نجام دا، ڕۆژه‌كانى تریش له‌گه‌ڵ باڵوێزى فینله‌ندا له عێراق و دیسكى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا و جێگرى سه‌رۆكى پەرلەمان و پەرلەمانتارى لیستى حزبى سه‌نته‌ر، كه له ده‌سه‌ڵاتدان، كۆ بووینه‌وه و ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌كانمان به كۆتا هاتن.''
(ته‌حسین دۆڵه‌مه‌ڕى) له‌باره‌ى گرنگیى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ فینله‌ندا گوتى: ''ئه‌و سه‌ردانه‌مان له كاتێكى گرنگدا بوو، چونكه فینله‌ندا هێشتا قه‌ناعه‌تى بۆ دروست نه‌ببوو كه ڕیفراندۆم كاته‌كه‌ى گونجاوه، هه‌رچه‌نده دژ نه‌بوون، به‌ڵام توانیمان قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست بكه‌ین، كه ڕیفراندۆم كاته‌كه‌ى گونجاوه و دڵنیامان كردنه‌وه، ئینجا ئه‌وان گوتیان ڕێز له ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌گرین، تا گه‌یشت به‌و ڕادده‌یه‌ى ئه‌مڕۆ پەرلەمانتارى حزبى ده‌سه‌ڵات گوتى، كۆبووه‌نه‌وه‌ى خۆمان هه‌یه، نامه‌ى ئێوه ده‌به‌م بۆ ناو كۆبوونه‌وه و به‌رگریى لێ ده‌كه‌م، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتنێكى زۆر باش بوو، چونكه توانیمان هه‌ڵوێستى ئه‌و وڵاته بگۆڕین، كه وڵاتێكى كاریگه‌ره، به‌م سه‌ردانه‌ش وا ده‌كات فینله‌ندا گرنگیی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئێمه و فینله‌ندا بدات.''
(دۆله‌مه‌ڕى) گوتى: ''ئه‌و وڵاته له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى تیرۆریستانى داعشدا زیاتر له 100 ڕاهێنه‌رى ناردووه بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوكاریى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كاندا سوپاسى ئه‌و هاوكارییه‌مان كرد و داواشمان كرد ئێزدییه‌كان ڕووبه‌ڕووى جینوساید بوون و ئه‌وان بتوانن هاریكارمان بن له ڕاهێنانه‌وه‌ى ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ى كه ڕزگاربووى ده‌ستى داعشن، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ئاماده بكرێنه‌وه و بچنه‌وه ناو ژیان و هیوا و ئومێدیان بۆ بگێڕینه‌وه، ئه‌وانیش ئاماده‌ییان هه‌یه بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان.''
(دۆڵه‌مه‌ڕى) له‌باره‌ى ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر گوتیشى: ''داواى ئه‌وه‌مان كرد كه خه‌ڵكى خۆیان بنێرن بۆ چاودێرىكردنى ڕیفراندۆم، له‌وه‌شدا به‌ڵێنیان دا هاوكارمان بن له ناردنى چاو‌دێر و ئه‌و پرسه له پەرلەمان باس ده‌كه‌ن و به‌رگریمان لێ ده‌كه‌ن. داواى ئه‌وه‌شمان كرد كونسووڵى فینله‌ندا له هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه، دواتر قسه‌مان له‌سه‌ر ئاواره‌كان كرد، كه پێویسته به‌ده‌م ئاواره‌كان بێن.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى شاندى پەرلەمانى كوردستان ده‌شڵێت: ''ئه‌و په‌یامه‌شمان به وڵاتى فینله‌ندا گه‌یاند، كه گه‌یشتووینه‌ته قه‌ناعه‌تێك ناتوانین زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق وه‌كو شه‌ریك بین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت جیرانى باش بین و له ناوچه‌كه‌ش فاكته‌رێكى ئاشتى و ئاسایشین و به دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستانیش زیاتر ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كهدا ده‌بێت، نه‌ك ئالۆزى.''
نەشوان بەرزنجی




