٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەتۆ: بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆم بەرنامەیەکمان لە سنووری مووسڵ داناوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، بەرنامەیەکمان داناوە بۆ بانگەشە بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە سنووری مووسڵ، بۆ ئەوەی خەڵکەکە ھۆشیار بکەینەوە بۆ بەشداریکردنیان لەو پرۆسەیەدا.

(سەیدۆ چەتۆ)، سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ئەوەی کۆمسیۆن وەڵامی ئێمەی دایەوە دەربارەی ئەنجامدنی پرۆسەی ڕیفراندۆم، ئێمەش ئێستا بەردەوامین لە ئەنجامدانی ئامادەکاری بۆ ئەو پرۆسەیە، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین.''

(سەیدۆ چەتۆ) گوتی: ''بەرنامەیەکمان داناوە بۆ ناو کەمپەکان و ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە سنووری مووسڵ، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گێرانی کۆڕ و سمینارەوە خەڵکی ھۆشیار بکەینەوە و پرۆسەی ڕیفراندۆمیان بۆ ڕوون بکەینەوە و پڕۆژەی ھەرێمیان لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ باس بکەین.''

(چەتۆ) ڕوونیشی کردەوە: ''ئەوانەی دەرەوەی ساتری ھێزی پێشمەرگەش، وەکو قەزای تلکێف، داوایان کردووە ڕیفراندۆم لە ناوچەکانیان ئەنجام بدرێت، بۆیە ئەوانیش بەشداری دەکەن و ھیچ کێشەیەک ڕوو نادات.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار