دوو تیرۆریستی داعش لە کەرکووک دەستگیر کران

کەرکووک-KDP.info- ئاسایشی کەرکووک رایدەگەینێ کە دوو تیرۆریستی داعشیان لە شارۆچکەی داقووق دەستگیر کردوون.
نهقیب (فهرهاد حهمه عهلى) بهڕێوبهرى ڕاگهیاندنى ئاسایشى كهركووك به ماڵپهڕى فهرمیی پارتى دیموكراتى كوردستانـى گوت:" دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریەکی ورد ھێزەکانمان لە ھەڵمەتێکدا لەنێو شاروچکەی داقووق توانیان دوو چەکداری تیرۆریستانى داعش دەستگیر بکەن بە ناوەکانی) م.ث.ح) خەڵکی شارەدێی (ریازه) و ماوەی (٣) ساڵ چەکدار بووه له ھەواڵگری داعش كاریكردووه و بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە دژ بە ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان، باوکی تیرۆریستی ناوبراو لە ساڵی (٢٠٠٧) بەرپرسی تیروریستانی رێکخراوی تیروریستى (قاعیده) بووه له سنوورى كەرتی (حەمرین/حەویجە). تیرۆریستى دووهمیش بهناوى (ض.ا.ع) خەڵکی شارەدێی (عەباسییه) ئەم تیرۆریستە لە بەشی دروستکردن و چاندنی بۆمب کاریکردووە و ماوەی سێ ساڵ لە (حەویجە) جگە لە خۆی باوک و سێ برای دیکەی چەکداری داعش بوون و دوو براى له شەڕەکانی دژ بە ھێزی پێشمەرگە کوژراون.
نهقیب( فهرهاد) گوتیشى :" ئەم دوو چەکدارەی داعش ماوەی چەند حەفتەیەکە لەگەڵ ئاوارەکانی حەویجە ھاتونەتە سنووری شارۆچکەی داقووق.
نهشوان بهرزنجى




