پێشمەرگە لە حەردان، هێرشێکی داعشی شکاند

حه‌ردان -KDP.info- یاریده‌ده‌رى فەرماندەی فه‌وجى 3ـى لیوای 12ـی هێزی پێشمەرگه‌ى كوردستان له میحوه‌رى حه‌ردانى نزیك له شاروچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر دەڵێ، شكستیان به پیلانێكى تیرۆریستانى داعش هێنا و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیان كوشتن.
ڕائید (به‌درخان حه‌جى مو‌سا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "دڕه‌نگانى دوێنێ شه‌و 9 تیرۆریستى داعش به پیلانێك ویستیان خۆیان له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى حه‌ردان نزیك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌وتنه كه‌مینى ئێمه و توانیمان تیرۆرستێك بكوژین و دووى دیکەیش ده‌ستگیر بكه‌ین، ٣ تیرۆریستەکەی دیکەیش خۆیان ته‌قانده‌وه و شکسیان برد.
(به‌درخان) گوتى: "توانیمان به وریاییه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و تیرۆریستانه ببینه‌وه و خۆشبه‌ختانه هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان سه‌لامه‌تین".
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى میحوه‌رى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر و ناحیه‌ى عیازیه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى ئه‌و دوو ناوچه‌یه تا ئێستا توانیویانه ژماره‌یه‌كى زۆری تیرۆرستى داعش بكوژن و ده‌ستگیر بكه‌ن.
نەشوان بەرزنجی




