حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوانه‌كانى دژ به موسڵمانانى ڕۆهینگا سه‌ركۆنه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانانه ده‌كات كه له دژى هاووڵاتیان و موسڵمانانى ڕۆهینگا له میانمار ئه‌نجام ده‌درێن و هاوسۆزى و پشتگیری‌یان بۆ ده‌رده‌بڕێت، داواش ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕێگه له‌و تاوانانه بگرێت، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
ئه‌و تاوانانه‌ى له كوشتن و ڕاوه‌دوونان و ده‌ربه‌ده‌ركردن دژى هاووڵاتیانى سڤیل و موسڵمانانى ڕۆهینگا له میانمار ئه‌نجام ده‌درێن، به توندى سه‌ركۆنه‌یان ده‌كه‌ین. گه‌لى كوردستان كه كاره‌ساتى كیمیاباران و ئه‌نفال و تاوانه‌كانى داعشى دژ به خوشك و برایانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان بینیوه، له نزیكه‌وه هه‌ست به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى موسڵمانانى ڕۆهینگا ده‌كات و هاوسۆزى و پشتیوانی‌یان بۆ ده‌رده‌بڕێت.
مایه‌ى نیگه‌رانییه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یتوانیوه ڕێگه له‌و تاوانانه بگرێت و دووباره و چه‌ندباره ده‌بنه‌وه، بۆ ڕێگرى له‌و تاوانانه داواكارین هه‌نگاوى جددى بگیرێته به‌ر و كۆتایى به تراژیدیا و كاره‌ساتى خه‌ڵكى سڤیل و بێده‌سه‌ڵاتى ڕۆهینگا بهێنرێت و تاوانباران به سزاى خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
٧/٩/٢٠١٧




