٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە لەندەن و نەرویج كەرنەڤاڵ و گردبوونەوە بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆم ساز دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

لەندەن-KDP.info- ڕەوەندی كوردستانی لە بەریتانیا، بۆ پشتگیریكردن لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، ڕۆژی یەكشەممە 17ـی سێپتەمبەری 2017، سەعات 12 بۆ 2ـی پاشنیوەڕۆ، كەرنەڤاڵێك لە بەردەم نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە (داونینگ ستریت) ساز دەكات. كۆمیتەی پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانیش لە نەرویج، ڕۆژی شەممە ٩/ ٩/ ٢٠١٧ كاتژمێر 3 و 30 خولەك تا 6 و 30 خولەك، لە بەردەم باڵاخانەی پەرلەمانی نەرویج گردبوونەوەیەك بۆ هەمان مەبەست ئەنجام دەدات.

وەك كۆمیتەی پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان لە نەرویج ڕایگەیاندووە، ئەركێكی ئەخلاقی و نەتەوەیی هەمووانە كە بە دڵسۆزییەوە بەشداری لەو گردبوونەوەیەدا بكەن بە پۆشینی جلی كوردی و هێنانی ئاڵای كوردستان لەگەڵ دەنگی خۆشی موزیك و هونەرمەندان و هەڵپەڕكێ و دیلانی هاووڵاتیاندا و ئاماژەی داوە، "هەموومان بە یەك دەنگ دەڵێین (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان".

 

هەواڵی پەیوەندیدار