سەرۆک بارزانی: ئێستا لە دەوڵەتێکی ئایینیی تاییفیدا دەژیێن

هەولێر-KDP.info- (مهسعوود بارزانی) سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، له پاش ڕووخانی ڕژێمی پیشوو، "لەگەڵ عێراقییەکاندا وا ڕێککەوتین کە، دەوڵەتی مەدەنیی فیدراڵی بنیات بنێین، کەچی ئێستا لە دەوڵەتێکی ئایینیی تاییفیدا دەژیێن."
لە دیمانەیەکدا کە کەناڵی ئاسمانیی ئەلعەرەبییە لەگەڵیدا سازی داوە و وا بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە بڵاو ببێتەوە، دەربارەی ئەوە کە ڕاپرسی باشترتان دەداتێ لەو دۆخەی تێیدان، (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "زۆر هەوڵمان دا تا نەگەین بەم دۆخە، ئەوەیشغ داوای دواخستنی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییمان لێ دەکات، با پێمان بڵێ بریت چییە؟."
(سەرۆک بارزانی) جەختی کردەوە لەوەی کە "ئامانجی من سەربەخۆییی وڵاتەکەمە، کە ئەمە بەدی هات، ئەرکی من کۆتایی دێ."
له رۆژی 7ی حوزهیرانی ئهمساڵ، (مهسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لهگهڵ حزب و لایهنه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستاندا كۆ بووهوه و بڕیاری ئهنجامدانی ریفراندۆمیان دا و 25ی ئەم مانگەیان بۆ ریفراندۆم دیاری كرد.




