کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەرانی کوردی لە دەرەوەی وڵات درێژ كردهوه

ههولێر-KDP.info- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ماوەی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتی درێژ کردەوە.
(کاروان جەلال) بەڕێوەبەری گشتیی داتا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و راپرسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەهۆی گوشار و داواکاریی زۆری خەڵکی دەرەوەی وڵات، ماوەی تۆماری دەنگدان بۆ 23\9 درێژ کرایەوە؛ ئەوەش بۆ ئەوەی ماوە بدرێت بە کوردانی تاراوگە تا ناوی خۆیان تۆمار بکەن".
بەگوێرهی زانیارییهكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی كه له سهرچاوهیهك له كۆمسیۆنهوه دهستی كهوتووه، چاوەڕوان دەکرێت، كۆمسیۆن كۆ ببێتهوه و مەرجی فۆرمی خۆراک لاببات، تاكو زۆرترینی كوردانی تاراوگه مافی بڕیاردان له چارهنووسیان ههبێ.
کارزان سەباح هەورامی





