قەهوەچی: حەفتەی دابێ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم کۆ دەبێتەوە
_-_Copy__2017_09_05_h14m17s13__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دەڵێ، سەرەتای حەفتەی دابێ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم کۆ دەبێتەوە و ئەو لیژنانەیش پێکدەهێنرێن کە سەردانی وڵاتان دەکات.
(مونا قەهوەچی) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ بانگەشەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد، ئێمە پێشوازی لەو بانگەشەیە دەكەین، پێویست بوو هەر زوو بانگەشە دەستی پێكردبایە، لە كۆبوونەوەی پێكهاتەكان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم داوامان كرد چی دیكە كات بە فیڕۆ نەدرێت و هەرچی زووە بانگەشە دەست پێبكات، ئێمەش وەكو لایەنێكی سیاسیی ناوی خۆمان لە كۆمیسیۆن تۆمار كردووە و چاودێری پرۆسەكە دەكەین.
ڕوونیشیكردەوە، لە سەرەتای حەفتەی دابێ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم کۆدەبیتەوە و هەموو ئەو لیژنانە پێکدەهێنرێن کە پێشووتر بڕیاری دروستکردنیان بۆ دراوە، هەروەها ئەو لیژنانەیش دروستدەکرێن کە سەردانی وڵاتان دەکەن.
ڕابین شێروانی




