٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی ئابووری؛ هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دووەم وڵاتە لە پێوەندیی بازرگانی دا

سەرچاوە: KDP.info

باکووری کوردستان-KDP.info-  (عەبدوڵڵا باتمانی) شارەزای ئابووری دەڵێ، هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دووەم وڵاتە لە دوای ئەڵمانیا کە پێوەندیی ئابووری بەهێزی لەگەڵدا هەیە، بۆیە تورکیا دەیەوێ هەمیشە ئەو پێوەندییە ئابوورییە بەهێزتر بکات.

شارەزای ئابووری لە باکووری کوردستان (عەبدوڵڵا باتمانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، "ھەرێمی کوردستان و تورکیا بەرژەوەندی ھاوبەشی ئابوورییان زۆرە  کە ئاڵوگۆری بازرگانی تورکیا لەگەڵ هەرێم و عێراقدا ساڵانە دەگاتە ١٤ملیار دۆلار، بۆیە تورکیا بەھیچ شێوەیەک بەرژوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێکنادات و سنوور داناخات.
دەشڵێ، هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دووەم وڵاتە لە دوای ئەڵمانیا کە پێوەندیی ئابووری بەهێزی لەگەڵدا هەیە، بۆیە تورکیا دەیەوێ هەمیشە ئەو پێوەندییە ئابوورییە بەهێزتر بکات.
(عەبدوڵڵا باتمانی) ئاماژەیشی دا کە هەرێمی کوردستان نەوەک تەنیا بۆ تورکیا بەڵکوو بۆ ئێرانیش دەرگایەکی ئابووری گرینگە، بەتایبەت بۆ تورکیا ئەگەر هەرێم ببێتە دەوڵەت ئەوا لە تورکیادا بە تەواوەتی ئاشتیی بەرقەرار دەبێ، تورکیایش دەزانێ کە هەرێمی کوردستان سەلماندوویەتی کە سەقامگیری ناوچەکەی دەوێ.

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار