ئاگاداریێک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەوەکانەوە بۆ کوردانی تاراوگە

هه‌ولێر-KDP.info- بەرێوەبەری گشتیی داتا‌کان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاگاداری هەموو کوردستانیانی تاراوگە دەکاتەوە، کە ئاگادار بن لە شێوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران.
له‌وه‌ته‌ی پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی زانیاریی پێویست به به‌شداری له راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بۆ كوردانی تاراوگه ده‌ستی پێ كردووه، زۆرێك له تاراوگه‌نشینان گرفتیان له‌گه‌ڵ سیستمه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا هه‌یه و، ده‌ڵێن سیستمه‌كه زانیارییه‌كان لێ قبووڵ ناكا.
(کاروان جەلال) به ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یاند: "لە رێگای ماڵپەڕه‌كه‌تانەوە داواکارین لە کوردانی تاراوگە، لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی تۆمارکردنی ناوی دەنگدرەان، ئەگەر گرفتێک هەبوو، بە ئیمه‌یڵی کۆمسیۆن یان لە رێگای کۆمەڵێک ژمارەی ڤایبەر و واتس ئەپه‌وه، دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن تا وەڵامیان بدەنەوە و گرفتەکانیان چارەسەر بکەن".
بەرێوەبەری گشتیی داتا‌کان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان گوتیشی: "کۆمسیۆن لە هەوڵدایە تا رێکار و شێوەی تایبەت بە پڕکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە ئاسانترین شێوە بگرێتە بەر، دەنگدەر دەتوانێت لە رێگای ئەو رێنماییانەوە کە هەیە ناوی خۆی تۆمار بکات".
ئەوەشی خستەروو، هیوادارین ئەو گرفتە تەکنیکیانە نەبێتە هۆکاری ئەوەی کە خەڵک بێ هیوابێت، بەڵکو لۆدێکی زۆر لەسەر لینەکەکان هەیە دواجار چارەسەر دەبێت.
ئه‌مه ژماره ته‌له‌فونه‌كانه بۆ پێوه‌ندیكردن به كۆمسیۆنه‌وه:
کارزان سەباح هەورامی





