٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوردانی رۆژئاوا بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئاهەنگیان گێڕا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرکردەی ئەنەکەسە (د.کاوە ئازیزی) دەڵێ، ئەمشەو نزیکەی ٥٠ هەزار کوردی رۆژئاوای کوردستان پاڵپشتیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 3/9/2017 له‌ شاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كوردانی رۆژئاوای كوردستان، ئاهه‌نگێكی فراوانیان بۆ پاڵپشتیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازكرد، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25/9/2017 له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ بچێت.

(د.کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمشەو لە شاری هەولێر لە پارکی شانەدەر دا نزیکەی ٥٠ هەزار کوردی رۆژئاوای کوردستان پشتگیریان بۆ ریفراندۆم دەربڕی؛ کەرنەڤاڵی کوردانی رۆژئاوا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا ئەنجامدرا و بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر پشتگیری بۆ ریفراندۆم دووپات کرایەوە.
دەشڵێ، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی وەربگرێ، چونکە مافێکی سرووشتی خۆیانە.

بڵند ئیبراھیم    

هەواڵی پەیوەندیدار