بەلۆ: رێککەوتنی حکوومەت لەگەڵ کۆمپانیای دانا غاز، قازانجی زۆری بۆ هەرێم هەیە

هەولێر-KDP.info- شارەزا لە بواری نەوت و وزە (د.عەلی بەلۆ) سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دانا غاز دەڵێ، رێککەوتنەکە قازانجی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان تێدایە، لەگەڵ ئەوەی دەبێتە هۆکاری زیادبوونی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی، هاوکات هەرێمی کوردستان هیچ پارەیەکی زیاد ناداتە کۆمپانیاکە و تەنیا حەقدەستی کۆمپانیاکە دەدات.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاكانى (دانا غاز، هیلال پترۆلیۆمى نێوده‌وڵه‌تى، پێڕل پترۆلیۆم) كه به یه‌كه‌وه به (كۆنسۆرتیۆم) ناویان دێت، رێککەوتن، لەبارەی گرینگی ئەو رێککەوتنە شارەزای بواری نەوت و وزە (د.عەلی بەلۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، رێککەوتنەکە کاریگەری زۆری بەسەر کەرتی پتڕۆڵی هەرێمی کوردستان دەبێ، چونکە هەرێمی کوردستان هیچ پارەیەکی زیاد بە کۆمپانیای دانا غاز نادات تەنیا حەقدەستی کۆمپانیاکە دەدات و بەگوێرەی ئەو کارەی ئەنجامی داوە.
(د.عەلی بەلۆ) دەڵێ، رێککەوتن لەگەڵ دانا غاز فراوانتر کرا، هەندێ کێڵگەی دیکە بۆ وەبەرهێنانی غاز بەو کۆمپانیایە دراوە، ئەمجارە لە قازانجی هەرێمی کوردستاندایە و هەروەها بۆ کۆمپانیاکەیش باشە، هەڵبەت بەرهەمهێنانی غازی سرووستی لە هەرێمی کوردستان زیاتردەبێ بەتایبەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها بڕیاریشە هێڵێکی گوازتنەوەی غاز بۆ پارێزگای دهۆک دروستبکرێ، هەڵبەت بڕیاریشە کۆمپانیای دانا غاز نەوتی سووکیش بەرهەم بێنێ.
خاڵه دیاره‌كانى ڕێككه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دانا غاز:
• حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى ٦٠٠ شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار به (پێڕڵ) ده‌دات.
• حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى ٤٠٠ چوار سه‌د ملیۆن دۆلارى تر به (پێڕڵ) ده‌دات كه پێویسته له حسابێكى تایبه‌ت دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها خه‌رج بكرێت بۆ مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنان له بوارى گه‌شه‌پێدانى زیاتر به مه‌به‌ستى فراوانكردنى به‌رهه‌مهێنان.
• به‌پێى ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌یه (پێڕڵ) به‌رهه‌مهێنانى گاز زیاد ده‌كات له كێڵگه‌ى (كۆڕمۆڕ) به تواناى (٥٠٠ پێنج سه‌د مه‌قمه‌ق له ڕۆژێكدا) وه‌ك گازى زیاده به ڕێژه‌ى ١٦٠% ى ئاستى ئێستاى به‌رهه‌مهێنانى گاز و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له نزیكه‌ى ماوه‌ى دوو ساڵدا به‌رهه‌مهێنان ده‌ست پێبكات.
• ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ده‌مێنێته‌وه له بڕیارى ناوبژیوانییه‌كه كه ده‌كاته بڕى (١ یه‌ك ملیار و ٢٣٩ دوو سه‌د و سى و نۆ ملیۆن دۆلار) ئیتر وه‌كو قه‌رز له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێم نامێنێت، به‌ڵكو پۆڵێن ده‌كرێته‌وه و تۆمار ده‌كرێت وه‌كو تێچووى خه‌رجكراو له لایه‌ن كۆنسۆرتیۆمه‌وه به هه‌ڵپه‌سێردراوى ده‌مێنێته‌وه و شایانى وه‌رگرتنه‌وه‌یه له داهاتى به‌ده‌ستهاتوو له وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كانى ڕێككه‌وتنى ساڵى ٢٠٠٧ وه‌كو تێچوو.
• ته‌رخانكردنى به‌شه قازانجى (پێڕڵ) له داهاتى به ده‌ستهاتوو له پاشه‌ڕۆژدا له ناوچه‌كانى دیاریكراو له ڕێككه‌وتنى ساڵى ٢٠٠٧ له سه‌ر هه‌مان بنه‌ماى كارپێكراو ده‌بێت كه دیاری كراوه بۆ ئاستى قازانجى گشتیى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نه‌وت له چوارچێوه‌ى (گرێبه‌سته‌كانى هاوبه‌شیكردن له به‌رهه‌مهێنان) له هه‌رێمى كوردستان، له‌م خاڵه‌ى ڕێككه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌كه ڕه‌چاوى هه‌بوونى مه‌ترسیى زیاترى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه كراوه له بوارى گه‌شه‌پێدانى سه‌رچاوه‌كانى گازى سروشتى به به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانى نه‌وت و له دواى به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى تێچووى ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه كۆنسیۆتێرمه‌كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئه‌وا داهاتى به ده‌ستهاتوو وه‌كو قازانج به ڕێژه‌ى ٧٨% له ناوچه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و ڕێژه‌ى ٢٢% بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى (پێڕڵ) ده‌بێت.
• ڕێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنى سنوورى بلۆكى كۆڕمۆڕ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى داوه به كۆنسۆرتیۆم له هه‌ردوو بلۆكى نزیكى ١٩ و ٢٠ ، ئه‌م دوو بلۆكه‌ش زیادكراون بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ڕێككه‌وتنى ساڵى ٢٠٠٧، له‌گه‌ڵ پابه‌ندیى كۆنسۆرتیۆم بۆ وه‌به‌رهێنانى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر ئه‌م بلۆكانه و گه‌شه‌پێدانی بلۆكه‌كان ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ى نه‌وت و گازى بازرگانى دۆزرانه‌وه.
• حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به كڕینه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ٥٠% ى ئه‌و بڕه زیاده گازه‌ى كه له داهاتوو به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌پێى ئه‌و مه‌رجانه‌ى لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى ڕێكده‌كه‌ون و به‌كار ده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستى دابینكردنى گاز بۆ وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و ڕێژه‌ى ٥٠%ى تریش كه ده‌مێنێته‌وه له گازى زیاده‌ى به‌رهه‌مهێنراو كه ده‌كاته ٢٥٠ مه‌قمه‌ق له لایه‌ن (پێڕڵ)ـه‌وه به بازاڕ ده‌كرێت چ له ڕێگاى فرۆشتنى به كڕیارانى كه‌رتى تایبه‌ت له ناو عێراق، یان له ڕێگاى هه‌نارده‌كردنه‌وه، یاخود ده‌كرێت به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بفرۆشرێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ستى فراوانكردنى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له چوارچێوه‌ى عێراقدا.
• هه‌روه‌ها (پێڕڵ) هه‌ڵده‌ستێت به فراوانكردنى به‌رنامه‌كانى ڕاهێنانى ناوخۆیی و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌لى كار له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى به‌رزترین ئاست له به‌كارهێنانى سه‌رچاوه‌ى ناوخۆیی، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى خۆجێیه‌تى له ڕێگاى چالاكییه‌كانى تایبه‌ت به به‌رنامه و پڕۆژه‌كانى به‌رپرسیارێتى هاوبه‌شیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
• لایه‌نه‌كان پێكه‌وه ده‌ستبه‌ردار بوون و ته‌نازولیان كرد له هه‌موو داوا یاساییه‌كانیان له ناوبژیوانى و هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار به دادگاكانه‌وه.
• لایه‌نه‌كان هه‌ستان به هه‌مواركردن و ڕوونكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له مه‌رج و داڕشتنه‌كانى ڕێككه‌وتنى ساڵى ٢٠٠٧ له ناویشیاندا درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ڕێككه‌وتنامه‌كه تاوه‌كو ساڵى ٢٠٤٩.
قائید میرۆ




