٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چالاکوانێکی بواری ئەنفال و جینۆساید؛ ئەگەر نەبینە دەوڵەت، کارەساتەکانی رابردوو دووبارە دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  چالاکوان لە بواری ئەنفال و جینۆساید (زەمان عەبدە) دەڵێ، ئێستا خەڵک بە تەواوی لە ریفراندۆمدا گەیشتوون و بە بەڵێ دەنگی بۆ دەدەن، چونکە خەڵکی باش دەزانن ئەگەر نەبینە دەوڵەت ئەوا مەترسی دووبارەبوونی کارەساتەکانی رابردوو هەیە.

کوردستانییان لە ئێستادا زیاتر لە هەموو قۆناغێکی رابردوو لەوە تێدەگەن کە سەرخستنی ریفراندۆم ئەرکی لە پێشینەیانە، چونکە لە رابردوودا کورد لەسەر دەستی رژێمە یەک لەدوایەکەکانی عێراق، جینۆساید کراو و گوندەکان وێرانکران و ناسنامەی دەوڵەوت و سەربەخۆیی لە کوردستان زەوت کرا، بۆیە لە ئێستادا کە هەرێمی کوردستان خاوەن هەرێمێکی شەرعیی دەستوورییە، خەڵکی بە پەرۆشەوەن تا دەنگ بە ریفراندۆم بدەن.

(زەمان عەبدە)، چالاکوان لە بواری ئەنفال و جینۆساید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی  گوت، " ئەوانەی دەڵێن نەخێر بۆ ریفراندۆم دیارە دەیانەوێ جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی جینۆساید و کارەسات ببێتەوە، لەبەر ئەمەیە کە کورد دەیەوێ سەربەخۆبێ، خەڵکی باش لەوە گەیشتوون کە چارەنووسیان دیاری بکەن و بە بەڵێیش دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەن، پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەڵگی مەدەنی بۆ خەڵکی بەباشی شیبکەنەوە کە لە دەوڵەتبوون چیمان دەستدەکەوێ، ئەگەرنەشبین بە دەوڵەت ئەوا مەترسیی چیمان لەسەردەبێ.

دەشڵێ، ١٥ ساڵە دەمانەوێ کە عێراق رێککەوتنی رۆما و نێودەوڵەتی واژۆ بکات کە ئێمە جینۆسایدکراوین، کەچی عێراق ئامادەنییە ئەو کارە بکات، ئەمەیش نیشانەیەکە کە مەترسی ئەوە هەیە ئەگەر نەبینە دەوڵەت کارەساتەکانی رابردوو دووبارەببنەوە، لە ئێستایشدا لەم عێراقە تاوانی یەکجارگەورە بەرانبەر بە خەڵکی دەکرێت، مەترسی هەیە تاوانەکان لە سنووردەربچن و کۆمەڵگەی دەولیش بەهانامانەوە نەیەت، هەڵبەت ئەگەر ببین بە دەوڵەت ئیدی مەترسی جینۆساید و کارەسات بەسەرماندا نامێنێ.

روونیشی کردەوە، هەموو حکوومەتەکانی پێشووی عێراقمان تاقیکردووەتەوە، هەموویان هزری شۆڤینیان لە مێشکدا هەیە، هیچیان ئامادە نین کە مافی خەڵکی کوردستان بدەن، ئەگەر کوردستان ببێتە دەوڵەت، ئەوکاتە گرەنتی دەبێ کە کورد و پێکهاتەکان لە کوردستاندا لەژێر دەوڵەتی کوردستاندا بژین و ژیان و داهاتوویان گرەنتییە و، هیچ مەترسی ئەوەنابێ کە ئیدی حکوومەتیک یان دەوڵەتێک، جارێکی دیکە ستەممان بەرانبەر بکات.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار