مەسروور بارزانی: پێویستە به به‌ڵی به‌شداری له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین

هەولێر-KDP.info- راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (مەسروور بارزانی) پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە راگەیاند و لە پەیامەکەدا رایگەیاند کە پێویسته به به‌ڵی به‌شداری له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین.
دەپی پەیامی پیرۆزبایی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و هاووڵاتیانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.
جه‌ژنی ئه‌مساڵمان له‌كاتێكدایه، كه له چه‌ند رۆژی دادێ‌دا هه‌موومان پێكه‌وه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌چینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان. به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه داواكارم له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك، كه هه‌مووان بێ جیاوازی تێیدا هه‌ست به هاووڵاتیبوون بكه‌ین، ئاواتی شه‌هیدان و ویستی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كوردستان سه‌ربخه‌ین و رێگری بكه‌ین له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوان و نه‌هامه‌تییه له هه‌ژمار نه‌هاتووه‌كان، پێویسته به به‌ڵی به‌شداری له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین.
جارێكی دیكه جه‌ژنی قوربان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م و هیواخوازم له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بین.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
31/8/2017




