چاودێرانی سیاسیی؛ ئه‌و سیسته‌مه‌ی سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند، له جیهان قبووڵ كراوه
__2017_08_31_h15m34s54__HK.jpg)
سلێمانى-KDP.info- (سۆران سێوكانی) چاودێری سیاسیی ده‌ڵێ، (سه‌رۆك بارزانى) مه‌سیجێكی گرنگی به دوونیا دا له‌سه‌ر دیموكراسیه‌تی ده‌وڵه‌ته نوێكه‌ی جیهان، (دڵشاد نامیق)ى شاره‌زایی په‌یوه‌ندیه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ده‌ڵێت، وته‌كانی (سه‌رۆك بارزانى) له‌سه‌ر شێوازی حكومڕانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌م كاته‌دا زۆر گرنگ و كاریگه‌ر بوو بۆ وڵاتان."
(سۆران سێوكانی) چاودێری سیاسیی و شاره‌زای گروپه توندڕه‌وه‌كان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیى پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى، "ئه‌و شێوازی حكومڕانیه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان كه جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی)ڕای گه‌یاند، زۆر گرنگ بوو، بۆ ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی كوردستان و پێمان ده‌ڵێت، هاوسه‌نگی له نێوان ته‌واوی پێك هاته ئاینی و نه‌ته‌وه و حزبه‌كان و پارێزگاكانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌پارێزێت."
(سێوكانی) گوتیشی، "یه‌كێك له ئۆقره‌ی و ئاسایشی ده‌وڵه‌ت دانی مافه به‌ته‌واوی دانیشتوانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ت ئه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئێمه (سه‌رۆك بارزانى) به‌هه‌موو كوردستانیانی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردستان واده‌ده‌مه‌زرێت كه ده‌وڵه‌تێكی كۆماری په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ده‌بێت و هه‌موو پارێزگایه‌ك په‌رله‌مانی خۆی ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سیاسیی و كلتوری و ئابوریه‌كانی خۆی مومارسه‌ده‌كات، كه ئه‌مجۆره ده‌وڵه‌ته‌ی (سه‌رۆك) ڕایگه‌یاند، وه‌ك وڵاتی سویسرا كه نه‌ته‌وه و ئاینی زۆره، به‌ڵام له ڕێگه‌ی سیسته‌مه‌كه‌یه‌وه مافه كلتورى و سیاسیه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا پاراستوون."
پێوه‌ست به‌و پرسه‌ش (دڵشاد نامیق)، کە ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا هەیە بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیى پارتی دیموكراتی كوردسان گوتى، "حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان پێشه‌نگ بووه له‌سه‌ر ئاستى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دیموكراسی و دانی مافه‌كانی كه‌مه ئاینی و ته‌نه‌وه‌یه‌كان، له ئێستاشدا ڕاگه‌یاندنی چۆنیه‌تی حكومڕانی ئاینده‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان له سه‌ر زاری (سه‌رۆك بارزانی)، دڵنیایی به ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات كه مافی ئه‌و ئاین و نه‌ته‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان مافه‌كانیان به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و كه‌مه ئاین و نه‌ته‌وانه‌ی تر پارێزاوه كه له چوارچێوه‌ی حكومڕانی ٢٦ ساڵه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ژیاون."
(نامیق) گوتیشی، "وته‌كانی جه‌نابی (سه‌رۆك) له‌سه‌ر ئه‌و پایانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت كه ناوی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت، كۆماری فیدڕاڵی په‌ڕله‌مانی ده‌بێت، بۆ ناوه‌نده‌كانی جیهانیش گرنگه له سه‌ره‌تادا بزانن ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه‌یی داده‌مه‌زرێت چۆن ده‌وڵه‌تێك ده‌بێت ئه‌م سیسته‌مه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، له‌وڵاتانی جیهان قبوڵ كراوه كه به‌سیته‌مێكی دیموكراسی ده‌درێته قه‌ڵه‌م."
(دڵشاد نامیق) ده‌شڵێ، "له‌ناوخۆدا هیچ بیانوێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی پشتیوانی ده‌وڵه‌تی كوردستان نه‌كرێت، ئه‌وه‌ی چه‌ند حزبێك ده‌یان ویست لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ پارێزگاكان هه‌بێت، ئه‌وه (سه‌رۆك) به‌هه‌مووانی گوت، "ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی ده‌بێت هه‌موو پارێزگایه‌ك په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت، مومارسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسیی خۆیده‌كات، كه له‌وه زۆر زیاتره كه ئه‌وان داوایان ده‌كرد."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




