٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێنج کوردی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش ڕزگارکران

سەرچاوە: KDP.info
 
دهۆك-KDP.info- بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لەدەستی داعش گوتی، لەدوێنێوە دووئافرەت و سێ منداڵمان لەدەستی داعش رزگارکردووە و بەکەس و کارەکانیان شادبوونه‌وه‌.
 
(حوسێن قایدی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى، "ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لەدەستی داعش بەردەوامی ھەیە و دوێنێش ئافرەتێک و سێ منداڵی دیکەمان ڕزگارکردن کە خەڵکی گوندی گرعوزێرن و ئەمڕۆش کچێکی دیکەی ١٤ساڵانمان لەسووریا رزگارکرد کە خەڵکی گوندی تل قەسەبە و بەکەس و کاری شادکرایه‌وە.
 
(قایدی) گوتیشى، "بەڕزگارکردنی ئەوپێنج کەسە ژمارەی رزگارکراوان گەیشتۆتە ٣ھەزارو١٢٢کەس و نزیکەی ٣ھەزارو٢٠٠کەسی دیکە لەدەستی داعش دا ماون.
 
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار