ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان، ڕێككهوتنێكی نێوان داعش و حزبوڵلای لوبنان و رژێمی سووریا ئاشكرا دهكات

ههولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رێکكەوتنێکی نێوان تیرۆریستانی داعش و حزبوڵلای لوبنان و رژێمی سووریا ئاشكرا دهكات، كه بهگوێرهی ڕێككهتنهكه، بە سەدان چەکداری داعش ناوچە سنوورییەکانی لوبنانیان جێ هێشت و بە چەک و تەقەمەنییەوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی عێراق گواسترانەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له ڕاگهیێندراوێكیدا كه وێنهیهكی بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی نێردراوه، وێڕای نیگهرانییهكهی هبرانبهر به ئهم كردهوه گوماناوییه، داوا له هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناوچەکەدا دهكات، هەڵوێستی جیددییان بەرامبەر ئەم کردەوەیە هەبێت.
دهقی راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە:
بەپێی رێکكەوتنێکی نێوان تیرۆریستانی داعش و حزبوڵلای لوبنان و رژێمی سووریا، بە سەدان چەکداری داعش ناوچە سنوورییەکانی لوبنانیان جێ هێشت و بە چەک و تەقەمەنییەوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی عێراق گواسترانەوە.
ئێمە وەک ئەنجووومەنی ئاسایشی هەرێم، نیگەرانیی خۆمان لە بەرامبەر ئەم کردەوەیە دەردەبڕین و بە مامەڵەیەکی گوماناویی دەزانین کە زۆر پرسیار هەڵدەگرێت و، خوازیارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناوچەکەدا هەڵوێستی جیددییان بەرامبەر ئەم کردەوەیە هەبێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
29/8/2017




