دەیان گەنجی دهۆک، بۆ پشتگیریی ریفرەندۆم بە رێپێوان گەیشتنە ھەولێر

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، دەیان گەنجی شاری دھۆک بە رێپێوایان بۆ پشتگیریی پڕۆسەی ریفڕەندۆم گەیشتنە شاری ھەولێر و، لە لایەن جەماوەرەوە پێشوازی کران.
(سەردار سێودین) سەرۆکی سەنتەری رۆشنبیریی بەحرکە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "گەنجە خۆبەخشەکان رێپێوانەکەیان بۆ ئەوە بووە، تا ھاووڵاتیان زیاتر بەشداریی لە پڕۆسەی ریفڕەندۆمی سەربەخۆییی کوردستاندا بکەن، هاوکات بە ئاڵای کوردستانەوە دروشمی (بەڵێ) بۆ ریفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستانییان ھەر لە شاری دھۆکەوە تا شاری ھەولێر بە دەم رێگەیانەوە گوتووەتەوە."
لای خۆشیەوە (ھێرش مەلاجەوھەر) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەڕانەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە کاتی گەیشتنی ئەو گەنجە خۆبەخشانەدا، لەلایەن جەماوەر و دەزگا حزبی و حکوومییەکانی سنوری ناحیەی بەحرکەوە پێشوازییان لێ کراوە"، گوتیشی: "چالاکیی ئەو گەنجانە ئەوە دەسەلمێنێ، ریفڕەندۆم وەک پرسێکی نیشتیمانی، ئەرکی ھەموو لایەکمانە کە کار بۆ سەرخستنی بکەین".
قائید میرۆ




