حکوومەتی هەرێم، راپۆرتی یۆنامی سەبارەت بە رەوشی ئافرەتانی ئێزدی بەرز دەنرخێنێ

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، رایگەیاند، کە پێشوازی لە راپۆرتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی)، سەبارەت بە رەوشی ئافرەتانی رزگارکراو لە دەست تیرۆریستانی داعش و چۆنیەتیی پاراستنی مافەکانیان دەکات و بەرز دەینرخێنێ.
رۆژی 22/8/2017 نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، (یۆنامی) راپۆرتێکی بە ناوی (چۆنیەتیی پاراستنی مافی قوربانیان توندوتیژیی سێکسی لەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی داعش بوون) بڵاو کردەوە، تێیدا تیشکی خستووەتە سەر رەوشی ئەو ئافرەتانەی لەژێر دەسەڵاتی داعش ژیانیان بەسەر بردووە و دوای رفاندنیان رزگار کراون، هەروەها باس لەوە دەکات، کە هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی ناوە سەبارەت بە پاراستنی مافی ئافرەتان بە گشتی، لە هەمان کاتدا ئەوەش دەخاتە روو، کە بە هۆی چەند هۆکارێکەوە، لەوانە بارودۆخی ئابووری نەتوانراوە وەک پێویست جێبەجێ بکرێن.
كریستیان و شه‌به‌ك و توركمانه‌كانی ناوچه‌كه‌ش رووبه‌رووی جینۆساید و نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بوونه‌وه
لەم بارەیەوە (دیندار زێباری) سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، رایگەیاند: "پێشوازی لە راپۆرتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی)، سەبارەت بە رەوشی ئافرەتانی رزگارکراو لە دەست تیرۆریستانی داعش و چۆنیەتیی پاراستنی مافەکانیان دەکەین و راپۆرتەکەشیان بەرز دەنرخێنین"، نەتەوەیەکگرتووەکان راستەوخۆ داوا لە عێراق دەکات ببێتە ئەندام لە رێککەوتننامەی رۆما و دەسەڵاتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای پەسەند بکات.
هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیری لە داڕشتنەوەی یاسایی لە عێراقدا دەکات، تاوەکو ئەو تاوانە نێودەوڵەتیانەی لە عێراق ئەنجامدراون، بە تایبەتی ئەوانەی دەچنە خانەی جینۆسایدەوە ئەنجامدەرانی دادگایی بکرێن، یەکێک لە لایەنە ئەرێنییەکانی راپۆرتەکە، ئەوەیە، کە داوا لە عێراق دەکات هەوڵ بدات بۆ هێنانەدیی ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکان، (زێباری) لەوبارەوە وتی: "ئێمەش وەکو هەرێمی کوردستان پشتگیر لەم داوایەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین".
(زێباری) ئاماژەی بەوە کرد، کە لە دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ ده‌شتی مووسڵ و داگیركردنی شنگال له سه‌ره‌تای مانگی ئابی 2014، ته‌نیا ئێزدییه‌كان نه‌بوونه ئامانجی تیرۆریستان، "به‌ڵكو كریستیان و شه‌به‌ك و توركمانه‌كانی ناوچه‌كه‌ش رووبه‌رووی جینۆساید و نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بوونه‌وه، بۆ رزگاركردنی ژیانیان ناچار بوون شوێنه‌كانی خۆیان جێهێشت و روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئاینییان هێرشه‌كان زیاتر بۆ له ناوبردنی ئێزیدییه‌كان بوو".
دەربارەی هاتنی لێشاوی ئاوارە و پەنابەران و کاریگەرییان لەسەر رەوشی کۆمەڵایەتی بە گشتی (زێباری) دەڵێت: "بە هۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و هاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەر بۆ هەرێمی کوردستان، ئەو قەیرانە ئابوورییەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتیش روو لە زیادبوونن، دامودەزگاکانی تایبەت بە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، به‌رده‌وامن له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی به بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری، ئه‌نجامدانی خول و سیمینار و وۆرك شۆپ، ناساندنی یاساكانی تایبه‌ت به ژنان، كردنه‌وه‌ی نوسینگه و هۆبه‌ی زیاتر له‌و شوێنانه‌ی كه پێویستن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری و به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كان له‌و شوێنانه‌ی، كه نوسینگه و هۆبه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەکانی لێ نییه".
(3048) ئێزدی رزگار کراون
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە حكوومه‌تی هه‌رێم وەک ئەرکێکی مرۆیی و پابەندبوون بە پرەنسیپە مرۆییەکان، پێشوازی له لێقەوماوان و ئاواره‌كان کرد، وتیشی: "له رووی دابینكردنی شوێنی حه‌واندنه‌وه و درووستكردنی كه‌مپ له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی بە پێی توانا بۆیان دابینکراوە، لەگەڵ دابینكردنی خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن و ته‌ندرووستی بۆیان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان".
سەبارەت بە هەوڵەکانی حکوومەت بۆ رزگارکردنی ئافرەت و کچە رفێندراوەکان، سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان وتی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 25/11/2014 لێژنەیەكی دامەزراند بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە كەیسی ئێزیدییە رفێندراوەكان، بودجەیەكی تایبەتی تەرخان كردووە بۆ رزگارکردنیان، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی حکوومەتی هەرێم توانراوە ژمارەیەکی زۆر لە رفێندراوەکان ئازاد بکرێن".
بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ژمارەی ئافرەتە رفێنردراوەکان بەم شێوەیە بووە:
بەر لە هاتنی داعش ژمارەی ئێزیدییەکان لە عێراق نزیکەی (550000) پێنج سەد و پەنجا هەزار کەس بووە، لە ئەنجامی داگیرکردنی ناوچەکانیان لەلایەن داعشەوە نزیکەی (360000) سێ سەد و شەست هەزاریان ئاوارە بوون و (1293)یان شەهید بوون، (6417) هاووڵاتی کوردی ئێزیدی رفێندراون لەوانە ( 3547)یان ئافرەت و (2870)یان پیاو بوون.
بە هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەت تا رۆژی 8/7/2017 ژمارەی ئێزیدییە رزگارکراوەکان (3048) بووە، لەوانە (1093) ئافرەت و (334) پیاو و (819) کچ و (803) کوڕ رزگار کراون، ئەوانەی تا ئێستا رزگار نەکراون ژمارەیان (3369) کەسە لەوانە (1636) ئافرەت و (1733) پیاون کە لە دەست داعشدا مابوون.
سەبارەت بە بواری تەندرووستیش (زێباری) روونیکردەوە بۆ گرنگیدان بە تەندرووستی دەروونی ئافرەتە رزگارکراوەن، لە هەولێر سەنتەرێکی دووبارە شیاندنەوەی ئافرەتە رزگارکراوەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و رێکخراوی (CRI)ی ئەمریکی دامەزراوە، تا ئێستا بە سەدان ئافرەتی رزگار بوو سوودیان لێی وەرگرتووە، گوتیشی: "بە هۆی قەیرانی داراییەوە لە چەند روویەکەوە کەموکوڕی هەیە و خزمەتگوزارییەکانیان وەکو پێویست نییە".
لە لایەکی دیکەوە به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی گرنگییه‌كی تایبه‌تی داوه به ته‌ندرووستی ئافره‌ته رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، له‌گه‌ڵ چاودێری به په‌له‌ی ته‌ندرووستی ئافره‌تانی دووگیان و ئه‌وانه‌ی منداڵیان بووه، رێگه گرتن له دووگیانی نه‌خوازراو، مردنی منداڵان و تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كان و چەندین كلینێك و سه‌نته‌ری تایبه‌تی بۆ ته‌ندروستی ئافره‌تان له بواری منداڵ بوون له‌و كه‌مپانه كردۆته‌وه، بۆ ئاگاداربوونی زیاتر له ته‌ندرووستی ئافره‌تان له كاتی منداڵبوون و دوای منداڵبوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە سه‌ره‌ڕای ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستییانه‌ی له كه‌مپه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به ئاواره‌كان ده‌كرێت، له هه‌مانكاتیشدا نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگاكانیش پێشوازییان لێكردوون، به تایبه‌تی ئافره‌تانی دووگیان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌ته ئێزیدییانه‌ی، كه دووگیان بوون دوای ئازاد كردنی شه‌نگال، به‌شێكی تایبه‌تیان بۆ كراوه‌ته‌وه و خزمه‌تگوزاری تایبه‌تیان پێشكه‌ش كراوه.
سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی خستە روو، کە ئافرەت و كچە ئێزیدییە رزگاركراوەكان لە لایەنی دەروونییەوە پێویستیان بە مامەڵەیەكی تایبەت هەبوو، ئەمەش تا راددەیەك ئاسان نەبوو، لە ئەنجامی ئەو تاوانە نا مرۆڤانەی دەرهەقیان ئەنجامدرا بۆ دووبارە گێڕانەوەیان بوو نێو كۆمەڵگا و دەستکردنەوە بە ژیانی ئاسایی خۆیان وەک هەر تاکێکی دیکەی کۆمەڵگا، ئەركێكی سەخت بوو، پێویستی بە هاوكاری حكوومەت هەبوو لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆیە یه‌كێك له لایه‌نه هه‌ره گرنگه‌كان كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی پێداوه، لایه‌نی ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و دابینكردنی پێداویستییەکانیان بووە.
(دیندار زێباری) زیاتر دوا و وتی: "سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ری جه‌سته‌یی و ده‌روونی تایبه‌ت به ئافره‌ته رزگاربووه‌كان له دهۆك دامه‌زراوه، چەندین پزیشك و پسپۆڕی دەروونی لە دەرەوە هاتوون و بە هاوكاری پزیشكە دەروونییەكانی ناوخۆیی خۆبەخشانە لەم سەنتەرەدا كار دەكەن، لەوانەش (د. نەغم نەوزاد)، کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێزی لێ‌نرا و خەڵاتی (ئافرەتی بوێری نێودەوڵەتیی) پێشکەش کراوە، یەکێک بووە کە لە ڕووی دەروونی و بواری تەندرووستییەوە هاوکاریی ئەو کچە ئێزیدییانەی کردووە، کە لە دەست داعش رزگار دەکرێن، تا ئێستا خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەدان ئافرەتی رزگارکراوی دەست داعش کردووە، بەڵام بە هۆی قەیرانی ئابوورییەوە ئەم سەنتەرە لە زۆر رووەوە کەموکوڕی هەیە و پێویستە بە هاوکاری زیاتری لایەنە نێودەوڵەتییەکان هەیە، تاوەکو بتوانێت خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش بەو ئافرەتان بکات".
(دیندار زێباری) ئەوەشی روونکردەوە، کە حكوومەتی هەرێم، پیاوانی ئایینی ئێزیدی هاندا بۆ هاوکاری کردنی ئەو ئافرەتە ئێزیدیانە و دووبارە گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگا، "ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزیدی هەڵوێستێکی ئیجابی و مرۆڤانەی هەبوو بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ئەم ئافرەتانە بۆ ناو کۆمەڵگا، بە لە بەرچاوگرتنی ئەو کارەساتەی رووبەروویان بۆوە، ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزیدییەکان فەتوای دەرکرد کە پێویستە پێشوازییەکی گەرم و شایستە لەو ئافرەتە رزگار بووانە بکرێت لە هەمان کاتدا ئافرەتەکانی بە (پیرۆز) وەسف کردوون".
سەبارەت بە جینۆساید ناساندنی کەیسی ئێزیدییە رفێندراوەکان، (دیندار زێباری) وتی: "حکوومەتی هەرێم لەسەر هەموو ئاستەکانیدا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بە جینۆساید ناساندنی، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەكی دامەزراندووە"، هەریەکە لە نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نوێنەری ئێزیدییەكان. "ئەركی سەرەكی ئەم لیژنەیە كۆكردنەوەی زۆرترین بەڵگە و دیكیۆمنێتە لەسەر تاوانەكانی داعش، تا ئێستاش بە هەزاران بەڵگە لەسەر ئەم تاوانە كۆكراونەتەوە"،
چەندین لیژنەی لاوەكی دامەزراوە لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان، لە ئەمەریكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، یەكێتی ئەوروپا ئەم لیژنانە دەستیان بە كارەكانیان كردووە بۆ ناساندنی ئەم كەیسە وەك جینۆساید. "بەم میكانیزمەوە حكوومەتی هەرێم لە هەوڵی ئەوەدایە رێكارە یاساییەكان بگرێتە بەر بۆ تۆماركردنی ئەم داواكارییە، پێشكەشكردنی بەڵگە پەیوەندیدارەكان بۆ دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای".
(دیندار زێباری) سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتی: "جگە لە ئافرەتانی ئێزیدی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ گرتنه به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی ئه‌منی پێویست، بۆ پاراستنی كه‌مپه‌كانی ئاوارە و په‌نابه‌ره سوریه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین بنكه‌ی پۆلیس و ئاسایش و نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت له‌ناو ئه‌و كه‌مپانه كراونه‌ته‌وه، کە ئه‌ركی ئه‌م نووسینگه‌یه پێشوازی كردن و وه‌رگرتنی ئه‌و سكاڵا و داواكارییانه‌یه، كه هاووڵاتیان به گشتی و ئافره‌تان به تایبه‌تی به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه له باره‌ی توندوتیژی خێزانی، یان ده‌ستدرێژی سێكسی".




