٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرانی نێوخۆ و بیانی، بەشداری لە ڕاپرسیی باشووری کوردستاندا دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد دەڵێ، تا ئێستا توانیویانە ٣٠٠ چاودێری نێوخۆیی و ١٠٠ چاودێری بیانی، بۆ پڕۆسەی راپرسیی باشووری کوردستان ئامادە بکەن و گوتی، "کاریگەریی زۆریان دەبێت لەسەر پڕۆسەکە."

(ھۆشیار مالو) سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لەبەر ئەوەی ریفڕەندۆم پرسێکی نیشتیمانییە و پەیوەندی بە چارەنووسی گەلی کوردستانەوە ھەیە، دوای ئەوەی بڕیار دراوە رۆژی ٢٥ی ئەیلوول ریفڕەندۆمی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، هەوڵمان داوە چاودێر بۆ پڕۆسەی ریفڕەندۆمی سەربەخۆییی کوردستان بهێنین و تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠ چاودێری نێوخۆیی ئامادەن بۆ ئەوەی رۆژی بەڕێوەچوونی ریفڕاندۆم وەک چاودێری بەشداری پڕۆسەکە بکەن"، لەبارەی ئامادەییی چاودێرانی بیانیشەوە، دەڵێ "ئامادەکاریمان بۆ ھێنانی چاودێری بیانییش کردووە، ١٠٠ چاودێری بیانی ئامادەن بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکەن، بەڵام بۆ دابینکردنی خەرجیی ھێنانی چاودێری بیانی، داوامان لە ئەنجوومەنی باڵای ریفڕاندۆم کردووە ھاوکاریمان بکات، چونکە ھەبوونی چاودێری بیانی زیاتر کاریگەری دەبێت بۆ شەرعیەتدانی نێودەوڵەتی بە ریفڕاندۆم و، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە ئەو چاودێرە بیانییانە راپۆرتی خۆیان بڵاو دەکەنەوە."

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار