د. خۆشەوی: رووسیا ددان به سه‌ربه‌خۆییى باشووری كوردستاندا ده‌نێت

هەولێر-KDP.info- بە بڕوای نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕووسیا، رووسیا یه‌كێک له‌و وڵاتانه ده‌بێت كه دژى مافى چاره‌نووسى كورد ناوه‌ستێته‌وه، "ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین كه‌ڵك له‌و هه‌له مێژووییە وه‌ربگرین، رووسیا ددان به سه‌ربه‌خۆییى باشووری كوردستاندا ده‌نێت."
یه‌كه‌م قۆناغى هه‌ره ناسراوى رووسیا پێوەست بە پرسى كورد، پشتگیریى پێكهێنانى كۆمارى کوردستان بوو لە مهاباد له ساڵى 1946؛ دووه‌م قۆناغى پشتگیریشی له سه‌ره‌تاكانى شۆڕشى ئه‌یلوول تا ساڵانى 70ـكان و، قۆناغى سێیه‌میش له سه‌رده‌مى شه‌ڕى چیچان و رووسیادا له ساڵانى 90ـكاندا بوو، كه له‌و ساڵانه‌دا ڕووسەکان زیاتر پشتگیری‌یان له كوردستانى باكوور كردووه.
قۆناغى هه‌نوكه‌یى بۆ پشتگیرى له هه‌رێمى كوردستان و له سه‌رجه‌م ئه‌و ساڵانه‌دا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد و رووسیا یه‌كیان گرتووته‌وه. وەک (د.خۆشەوی مەلابرایم) نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕووسیا ئاماژەی دا، رووسیا و یه‌كێتیى سوڤیێت ئاماده بوونه پشتگیرى له وه‌رگرتنى مافى نه‌ته‌وه‌یى كورد، چ له شێوه‌ى ئۆتۆنۆمى یانیش سه‌ربه‌خۆیى ته‌واو بکەن.
كێشه‌ى پاراستنى سنوورەکانی رووسیا له باشوورى قه‌فقاز و ئاسیاى ناوه‌ڕاستدا، له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران و توركیا و زلهێزه‌كانى تر‌ى جیهانى، وه‌كو ئەڵمانیا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا، یه‌كێک له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانى خۆپاراستنى رووسیا بووه و چه‌ندین شه‌ڕیش له‌و ناوچانه‌دا روویانداوه.
كۆنسووڵى رووسیا له ئورومیه نووسیویەتی، كه رووسیا به‌بێ پشتبه‌ستن به كورد ناتوانێت ڕۆڵی خۆى له روژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بگێڕێت، له‌هه‌مانكاتدا جاسووسى ناوداری رووسیایی- سۆڤیێتى (سوده‌پلاتوڤ) ده‌ڵێ، تا ناوەڕاستە‌كانى 1950ـکان، تاكه هاوپه‌یمانمان له روژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كورد بووه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا (مۆلۆتۆڤ) له ساڵى 1947ـدا له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به فه‌رمى داواى راگرتنى هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر كوردستانى ئێرانى كردووه و داواى دابینكردنى مافى نه‌ته‌وه‌یى واته ئۆتۆنۆمى بۆ كوردى كردووه، ئەمە سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه یه‌كێتیى سۆڤیێت هێزه‌كانى له‌و وڵاته‌دا كشابووه‌وە. له ساڵانى 60ـەكاندا یه‌كێتیى سۆڤیێت له رووى ماددى و له ئاستى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌ییشدا رۆڵێكى گرینگى هه‌بووه و داواى دابینكردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى كردووه.
له سه‌رده‌مى شه‌ڕى چیچان له ساڵانى 90ـەكاندا و سه‌ره‌تاى 2000ـدا، رووسیا ئاماده بووه كه كیانێكى كوردى له كوردستانى باكووردا دروست بكرێت و پشتگیرى له‌و پرۆسه‌یه‌ش ده‌كرد. له ئاسته جیا‌كانى حكوومى و پارلمانیدا به ده‌ركردنى چه‌ندین به‌یاننامه، پشتگیرى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه، دووه‌مین وڵات بوو كه كۆنسووڵخانه‌ى له هه‌ولێر كردووەته‌وه.
گەڕانەوە بۆ ئەم مێژووە، کە بە لای نوێنەری پارتی لە ڕووسیا، بۆ نیشاندانی هەڵوێستی گەورەوڵاتێکی وەک ڕووسیا لە دۆخی ئێستاماندا گرینگە و، ئاماژە بەوەی کە له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له وەزاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیادا، زۆربه‌ى جاران هه‌ستی كردووه كه به‌رپرسانى رووسیا ئاماده بوونه كه پشتگیرى له كێشه‌ى كورد بكه‌ن و (د. خۆشەوی) کە پیش‌تر نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە لەو وڵاتەدا دەڵێ "جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه (ڤیكتۆر پاساڤالیوك) كه یه‌كه‌م به‌رپرسى نزیك له كورد بوو و دوو جار چاوپێکەوتنم لەگەڵیدا ئەنجام داوە، كه به داخه‌وه له ساڵى 1999ـدا وه‌فاتى كرد، كاتێ مردیش، شه‌هید (سامى عه‌بدوڕه‌حمان) گوتى، كه دۆستانى كورد زوو وه‌فات ده‌كه‌ن. جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه (سه‌لتانۆڤ ئه‌لیكساندەر) كه تا ساڵى 2011 ئه‌و پۆسته‌ى له ده‌ستدا بووه، چه‌ندین جار گوتوویه‌تى كه ئێوه ده‌بێ هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن و، هه‌ر له ئێستاوه داواى سه‌ربه‌خۆییى بكه‌ن، ئه‌گینا ناتوانن بگه‌نه ئامانجتان كه دروستكردنى ده‌وڵه‌ته."
چه‌ندین باڵیۆزی پێشووى رووسیا له پاش ته‌واوبوونى خزمه‌تیان له به‌غدا، كه پاشان به‌رپرسیاره‌تیى دیپلۆماسی‌یان لە له وزاره‌تى ده‌ره‌وه بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا پێ سپێردرابوو، زۆر په‌له‌یان له كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ی وڵاتەکەیان له هه‌ولێر ده‌كرد و زۆربه‌یان ده‌یانگوت، كه رووسیا و میلله‌تى رووس، دۆستى كوردن و ئه‌گه‌ر ئاڵۆزییه‌كان له به‌غدا، په‌ره‌بستێنن، ئەوا ئەوان ده‌توانن باڵیۆزخانەکەی رووسیا له عێراق بۆ هه‌ولێر بگوێزنه‌وه. سەرکۆنەکردنی هێرشه‌كانى توركیا و عێراق بۆ سه‌ر كوردستان لە لایەن دۆمای ڕووسیاوەیش بە تێکڕای دەنگ، ئەو ئاماژانەن کە وەک (د. خۆشەوی) هێنانییە بەر باسەوە، هەرهەمووی گوزارشتی راستەوخۆی ئەو زلهێزەن لە پرسی کورد لە ناوچەکەدا.
"رووسیا ددان به سه‌ربه‌خۆییى باشووری كوردستاندا ده‌نێت"
ئەو کە له ساڵى 1999ـوە وەک نوێنەری باشووری کوردستان لە ڕووسیایە، دەگێڕێتەوە، کە چه‌ندین جار حكوومه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى به‌غدا، به فه‌رمى سه‌ركۆنه‌ى چوونى ئەوی بۆ وزاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كردووه و وه‌كو كوردێكى خائین له قه‌ڵه‌میانداوه، داوایشیان له رووسیا كردووه كه چیتر دەرفەتی چاوپێكه‌وتنى فه‌رمى پێ نەدرێ، دەشڵێ "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بەرهەڵستکارییە، رووسیا هه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌رده‌وام بووه."
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد و رووسیا کە لە قۆناغە جیاکاندا هەڵبەز و دابەزی بە خۆیەوە بینیوە، بەڵام زۆر جار رووسیا ئاماده بووه ددان به مافى رەوای نه‌ته‌وه‌یى كورددا بنێت و، ئێستایش کە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد و رووسیا زۆر له یه‌كتر نزیكن، بە بڕوای نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە، رووسیا یه‌كێک له‌و وڵاتانه ده‌بێت كه دژى مافى چاره‌نووسى كورد ناوه‌ستێته‌وه، "ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین كه‌ڵك له‌و هه‌له مێژووییە وه‌ربگرین، رووسیا ددان به سه‌ربه‌خۆییى باشووری كوردستاندا ده‌نێت."
هه‌ڵوێستى سەرۆک پووتین و وزاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا
له رووسیا، بڕیارى كۆتایى به ده‌ستى سه‌رۆككۆمار (ڤلادیمیر پووتین)ـه‌وه‌یه.
له‌م ساڵدا، سه‌رۆككۆماری ڕووسیا چاوى به سه‌رۆكوه‌زیرانى كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) کەوت، دوو جار ده‌رفه‌تى وروژاندنی پرسى کوردی بۆ تەله‌ڤزیۆنى كوردستان 24 ره‌خساندووه و، جارى سێیه‌میش له 8- 7-2017 له پرێسكۆنفرانسێكدا کە پاش كۆنفرانسى وڵاتانى جى 20 له هامبۆرگ ساز درابوو، باسى كێشه‌ى كوردى له‌مه‌ڕ ڕاپرسیی باشووری كوردستان هێنایە بەر باس و گوتى "كێشه‌ى كورد كێشه‌یه‌كى جیاواز و گه‌وره‌یه"، وەک (د. خۆشەوی) گوتی، دیاره مه‌به‌ستی سەرۆککۆماری ڕووسیا ئه‌وه‌یه، كه كێشه‌ى كورد ده‌بێ له هه‌ر وڵاتێكدا به شێوه‌ى جیاواز و تایبه‌تمه‌ندیی ئەو پارچەیەی چاره‌سه‌ر بكرێت."
سه‌رۆككۆمارى رووسیا چه‌ندین جاره به كراوه‌یى ده‌ڵێت پێویسته كێشه‌ى كورد له كوردستانى عێراقدا له چوارچێوه‌ى یاساكانى نێونه‌ته‌وه‌ییدا چاره‌سه‌ر بكرێت، نوێنەرەکەی پارتی لە ڕووسیا بە چەند خاڵێک شرۆڤەی ئه‌و هه‌لوێستانه دەکات و گوتی:
"١- یه‌كێک له‌و بۆچوونه چاره‌سه‌ر‌ییه نێونه‌ته‌وه‌ییانه، ددانپێدنانى نێونه‌ته‌وه‌ییه، واتا وڵاتانى جیهان به‌پێى بڕیار و هه‌لوێستى خۆیان ده‌توانن ددان به ده‌وڵه‌تى كوردستاندا بنێن، هەڵبەتە مه‌رجیش نییه سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان له یه‌ك كاتدا به ده‌وڵه‌تى كوردستاندا بنێن.
٢- ده‌تواندرێت كه كێشه‌ى كورد له چوارچێوه‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بریارى له‌سه‌ر بدرێت.
٣- گرینگه كه ئه‌ندامانى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی یوئێن، كه مافى ڤێتویان هه‌یه، دژ بە سه‌ربه‌خۆیى نه‌وه‌ستنه‌وه. بۆ نموونه رووسیا دژى سه‌ربه‌خۆییى كۆسۆڤۆیه و ئه‌مریكایش دژى فه‌له‌ستینه.
٤- ده‌تواندرێت له چوارچێوه‌ى عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت و به ئاشتیانه كوردستان له عێراق جیا ببێته‌وه."
(سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا به ئاشکرا گوتى، پشتگیرى له چاره‌سه‌رى پرسى کورد ده‌كه‌ن و گوتیشی کە له رووى دیپلۆماتى و ئابوورى و سیاسییشەوە، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ل باشووری كوردستاندا هه‌یه.
نوێنه‌رى پارتى دیموکراتی کوردستان لەبارەی ئەم هەڵوێستەی (لاڤرۆڤ)ـەوە دەڵێ "له داموده‌زگاكانى رووسیا پێشوازیمان لێ ده‌كرێت و رامان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت. خودى (لاڤرۆڤ) گوتى، ئێمه نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمیشمان له رووسیادا كردووەته‌وه. ڕاستییەکەی هه‌ڵوێستى هه‌نوكه‌یى رووسیا له‌سه‌ر راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیىی باشووری کوردستان، له هه‌ڵوێستى زۆربه‌ى وڵاتانى تر باشتره و ڕاشکاوانەتر و گه‌شبینانه‌تره. بۆیه هه‌نگاوه‌كانى تر به خۆمانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه."
فیدراسیۆنى كورد له وڵاتانى یەکێتیی سۆڤیێتی پێشوو
زیاتر له ساڵێكه هه‌وڵی دروستكردنى فیدراسیۆنێكى كوردى له ناو كوردانى یه‌كێتیی سۆڤیێتی پیشوودا لە ئارادایە، ئێستا زیاتر له 11 رێكخراو هاتوونه‌ته ناو ئه‌و فیدراسیۆنه‌وه.
كوردانى كازاخستان و قرقیزستان زیاتر یه‌كگرتووتر و رێكخراوترن، له‌و دو وڵاته‌دا كورده‌كان چالاكن، به‌لام كوردانى رووسیاى فیدراڵ به‌و شێوه‌یه یه‌كگرتوو نین، جا چ كوردانى ئێزدى بن چ موسڵمان بن و هیشتا رێكخراوه‌كانى كورد نه‌یانتوانیوه كوردان له یه‌ك رێكخراودا كۆ بكه‌نه‌وه، وەک (د. خۆشەوی) باسی کرد، هۆکاری ئەم ناڕێکخراوەیەیشیان ئەوەیە کە چه‌ندین رێكخراوى جۆراوجۆر هه‌ن و کورد په‌رت و بڵاو بوون.
ئەو لەوبارەوە دەڵێ "باشه كه ئێمه هاوكاریمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه جۆراوجۆره‌كاندا هەبێت و هه‌ر لایه‌نێكى نزیك له ئێمه‌وه كه بۆنەیەکیش ساز ده‌كات، ئێمه به‌شدارییان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین و پشتگیریى ئه‌وانیش بۆ ئێمه زۆر گرینگه، چونكه ئه‌وانه هاووڵاتى وڵاتانى خۆیانن و ده‌توانن له هه‌ندێ بواردا كاریگه‌ریى باشیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى وڵاتانى خۆیان هه‌بێت و، گوشار بخەنه سه‌ر حكوومه‌ته‌كانى خۆیان و راى گشتى بۆ پشتگیریى ڕاپرسی دروست بكه‌ن، چونكه لە ڕووی سیاسى و ئابوورییەوە له‌و وڵاتانه‌دا قورسایی خۆیان هه‌یه و حكوومه‌ته‌كانیان رایان به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت."
گوتیشی "ئێمه ئێستا پرۆپاگنده‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌مان بۆ پشتگیریى راپرسی بۆ سەربەخۆییی باشووری کوردستان‌مان ده‌ست پێكردووه و، له‌و نزیكانه‌دا چه‌ندین چالاكیى تریش ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین پشتگیرى له هاتنى شاندی كوردستان بكه‌ین و له‌گه‌ڵ پارته سیاسییەکانی رووسیایشدا كۆبوونه‌وه‌مان ده‌بێت. وایش بڕیاره شاندێک دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى وەزاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بكه‌ین."




